نوێترین زانیاری لەبارەی پڕكردنەوەی شوێنی ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشین دەكرێن

فەرمانبەر
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای خستنە بواری جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق لە هەرێمی كوردستان زیاد لە 37 هەزار فەرمانبەر لە سێكتەرە جیاوازەكان خانەنشین دەبن، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ ئاماژە بەوەدەكات داوامان كردووە مامۆستایانی وانەبێژ بخرێنە شوێنیان و حكومەتیش هیچ پلانێكی نییە.
عەلی ڕەوف،نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست بە SNNی ڕایگەیاند: دوای خستنە بواری جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق لە هەرێمی كوردستان، لە دایكبووانی سێ ساڵ بەیەكەوە خانەنشین دەبن ئەمەش وادەكات گرفتێكی زۆر لە فەرمانەگەكان دروست ببێت بە تایبەت لە كەرتی پەروەردە كە زیاد لە 15 هەزار مامۆستا لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن خانەنشین دەبن، بۆیە داوامان لە وەزارەتی پەروەردە كردووە شوێنی مامۆستایان و فەرمانبەرە خانەنشینەكان بە مامۆستای لادراو پڕبكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، باشترین چارەسەر بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخەی كە بەرۆكی دامەزراوە حكومییەكان دەگرێتەوە بە تایبەت كەرتی پەروەردە برتییە لەوەی وەزارەتی پەروەردە شوێنی فەرمانبەرە خانەنشینەكان بە مامۆستای لادراو پڕبكاتەوە و ئەمەش باشترین چارەسەرە بۆ دامەزراندنی مامۆستایان.
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئەوەی بە SNNڕاگەیاند: تا ئێستا حكومەتی هەرێم هیچ پلانێكی نییە بۆ پڕكردنەوەی شوێنی ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی كە بەهۆی جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی خانەنشین دەبن كە بەگشتی ژمارایان زیاد لە 37 هەزار فەرمانبەر دەبێت، بۆیە دەكرێت لەمانگەكانی داهاتوو ژمارەی ڕاستەقینەی خانەنشینان دەربكەوێت و ئەوكات بەهەماهەنگی لەگەڵ بەغدا بڕیارێك لەبارەی پڕكردنەوەی شوێنی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەوە بدرێت كە خانەنشین بوون.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
17كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









