خانەنشینكردنی 37 هەزار فەرمانبەر گرفتی بۆ لیستی مووچەی مانگی یەک دروستكردووە

0
1813

SNN-عەلی حەمە سەعید

لەسەر داوای وەزارەتی دارایی عێراق ئەو لیستی مووچەیەی كە ڕەوانەی بەغدا دەكرێت نابێت ناوی ئەو فەرمانبەرانەی تێدا بێت كە ئەمساڵ بڕیاری خانەنشینی دەیانگرێتەوە كە ژمارەیان 37 هەزار فەرمانبەرە و دەبێت بە لیستێك ناوی فەرمانبەری خانەنشینكراوان ئاراستەی بەغدا بكرێت، ئەمەش وایكردووە كە لیستی مووچەی مانگی 1 جارێكی دیكە ئامادە بكرێتەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، دوای ئەوەی لە دوو هەفتەی ڕابردوودا لیستی مووچەی ئەم مانگە بە سیستەمی ( پایرۆڵ) ئامادەكرابوو هاوكات بەشێوەی ئەلیکترۆنیش ڕەوانەی بەغدا كرابوو، بەڵام ئەو لیستە ڕەتكراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری ڕەتكردنەوەی لیستەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە وەزارەتی دارایی عێراق داوای لە وەزارەتی دارایی هەرێم كردووە ناوی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە لە لیستی مووچەی مانگی یەک دەربهێندرێت كە ئەمساڵ خانەنشیندەكرێن كە ژمارەیان دەگاتە 37 هەزار فەرمانبەر، هاوكات داواشی كردووە كە ناوی ئەو 37 هەزار فەرمانبەرە بە لیستێكی جیا ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراقی بكەن.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا جارێكی دیكە یەكە ژمێریارییەكانی وەزارەتەكان سەرقاڵی دەرهێنانی ناوی ئەو فەرمانبەرانەن لە لیستی مووچەی مانگی یەك كە خانەنیشندەكرێن و ناوەكان دەكەن بە لیستێكی جیا، هەوڵدەدرێت لەم هەفتەیەدا ئەو پرۆسەیەش كۆتایی پێبێت و هەردوو لیستەكە ئاراستەی بەغدا بكرێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this