بزووتنەوەی حەماس چوار بارمتەی تری ئیسرائیل ئازاد دەکات

دوو چەکداری حەماس
SNN
سەرۆکی باڵای بزوتنەوەی حەماس لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی عەرەبی رایگەیاند، ئەمڕۆ ناوی چوار بارمتەی تر بۆ ئیسرائیل ئاشکرا دەکەین کە بڕیارە لە چوارچێوەی ئاگربەستەکەدا ئازاد بکرێن.
زاهر جەبارین،سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ کەناڵی عەرەبی رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئەو ئاگربەستەی کە لەگەڵ ئیسرائیل رێککەوتوون، چوار بارمتەی ئیسرائیلی کە بڕیارە ئازادیان بکەین ناوەکانیان رادەستی ئیسرائیل دەکەین، شەممەی داهاتووش واتە سبەینێ رادەستی خاچی سوری نێودەوڵەتی دەکرێن و ئازاد دەکرێن.
هاوکات، پێشبینی دەکرێت بارمتەکان چوار ژن بن کە دوانیان سەرباز و دوانەکەی تر هاوڵاتی مەدەنین و لەبەرامبەر ئەم چوار بارمەتە، بڕیار وایە ئیسرائیل 180ژنە زیندانی فەلەستینی ئازاد بکات.
بەگوێرەی وتەکانی زاهر جەبارین، لەبەرامبەر ئازادکردنی ئەو چوار بارمتەیەدا 180 بارمتەی فەڵەستینی کە زۆرینەیان حکومی قورسیان بەسەردا سەپێنراوە ئازاد دەکرێن.
ماڵپەڕی عەرەبیەش ئاشکرایکردووە، چاوەڕوان دەکرێت حەماس وردەکارییەکانی دۆخی ئەو 30 بارمتەی کە ماونەتەوە و بڕیارە لە قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنەکەدا ئازاد بکرێن، بە ئیسرائیل بدات، ئەم زانیاریانەش بۆ ئیسرائیل تایبەتن و لە مێژە بەدوایدا دەگەڕێت، سەبارەت بەوەی کە ئاخۆ چەندیان مردون وچەندیان لە ژیاندا ماون کە دەبێت لە ماوەی شەش هەفتەی یەکەمی ئاگربەستەکەدا ئازاد بکرێن، وا پێشبینی دەکرێت لەو 33 بارمتەیەی ئیسرائیل تەنها 25 بارمتەیان لە ژیاندا مابێت.
لە چوارچێوەی ڕێکەتەنەکەدا، بڕیار وایە رۆژی شەممە گەری دوەمی ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکان لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا ئەنجامبدرێت، کە ماوەکەی شەش هەفتە دەخایەنێت و لەو ماوەیەدا 33 بارمەتی ئیسرائیلی ئازاد دەکرێن.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









