لە سلێمانی پردێکی مێژوویی هاوشێوەی پردی دەلال بونیاددەنرێتەوە

SNN
شوێنەواری پردێکی کۆن کە بۆ مەبەستی پەڕینەوەی پیادە دروستکرابوو، بڕیارە هاوشێوەی پردی دەلالی زاخۆ بنیاتبنرێتەوە و ببێتە شوناسی سلێمانی و ناوچەیەکی گەشتیاری بۆ شارەکە.
ئەندازیار عادل لەتیف مەولەوی، بەڕێوبەری کۆمپانیای ڤیو پایۆنیر کە خاوەنی بیرۆکەی پڕۆژەکەیە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ SNN وتی، “پڕۆژەی زیندووکردنەوەی شوێنەواری پردی قلیاسان یەکێکە لەو پڕۆژانەی لە دیوانی پارێزگای سلێمانی بە شێوەیەکی فەرمی لە هەفتەی پێشودا پێشنیازکراوە و قبوڵکرا، بە دروستکردنەوەی ئەم پردە سلێمانی لەڕوی گەشتوگووزاری و شوێنەوارییەوە دەچێەتە قۆناغێکی نوێوە”.
هاوکات،د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە بارەی گرنگی پڕۆژەکەوە بۆ SNN ی ئاشکراکرد، “ ئێمە وەک پارێزگاری سلێمانی خۆمان بە پشتیوانی سەرەکی زیندووکردنەوەی ئەم شارستانیەتە کۆنە دەزانین، لە هەوڵدا دەبین بۆ گرتنەبەری رێکارە پێویستەکان و دۆزینەوەی شوێنەوارە کۆنەکانی بۆ ئەوەی بە هەمان ئەندازەی پێشوی دروست بکرێتەوە، چونکە دروستکردنەوەی ئەم پردە دەمانبەستێتەوە بە رابردووی دێرین و رەسەنی شاری سلێمانی، شوێنێکی گەشتیاریشە کە جێگەی بایەخی خەڵک دەبێت، ڕەسانایەتی و ئاستی تەلارسازی و شارستانیەتی سلێمانی دەردەخات”.
شاناز عامر بەدران، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری پارێزگای سلێمانی لەبارەی شێوازی ئەندازەی پردەکەوە بە SNNی وت، “پردەکە هاوشێوەی پردی دەلال دەبێت لە زاخۆ، نۆ چاوی دەبێت و پانیەکەی پێنج مەتر دەبێت، بنیادنانەوەی ئەم پردە بۆ جوانکردنی شارەکەو پەرەدان بە کەرتی گەشتوگوزار گرنگە.”
شاناز عامر، وتیشی، “لەم قوناغەی ئێستادا تەنیا داتاو زانیاری کۆدەکەینەوە لە بارەی مێژووی پردەکە، پلانی داهاتوو دروستکردن و قۆناغی جێبەجێکردنەکەیەتی، چونکە نامانەوێت شێوە کۆنەکەی لەدەستبات”.
کۆمپانیای ڤیو پایۆنیر رۆژی سێشەممە لە کۆبونەوەیەکدا لە دیوانی پارێزگای سلێمانی بیرۆکەکەیان پێشکەش بە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق و د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی کرد و واژۆی جێبەجێکردنی لەسەر کرا.
عادل لەتیف ئاماژەی بەوەکرد، نزیکی 18 مانگ گەڕان و لێکۆڵینەوەمان کردووە لە مێژووی شارەکە و بەڕیتانیا و عوسمانییەکان و نەخشەکۆنەکانی ئینگلیز لە سلێمانی، بۆ دۆزینەوەی نەخشەی کۆنی پردی قلیاسان لە کۆندا، ئەم کارە بەشێکە لە پڕۆژەی (مێژوو کەلەپوورمان بە نەخشە) کە پڕۆژەیەکی کۆمپانییاکەیە و لە ساڵی 2020 ەوە کاری لەسەر دەکەین”.
پردی قلیاسان لە ساڵی 1900 کاندا دەروازەیەکی گرنگی هاتووچۆ بووە لە شاری سلێمانی بەهۆی زۆری ئاوی رووبارەکەوە لە وەرزی بەهاردا پەڕینەوە پیایدا سەختبووە، هەربۆیە بەگوێرەی بەشێک لە سەرچاوە مێژووییەکان لە ساڵی 1920 و لەدوای جەنگی یەکەمی جیهانی حاجی مەلا عەزیز قەرەنی کە کەسایەتییەکی دەوڵەمەندی شاری سلێمانی بووە هەستاوە بە دروستکردنی پردەکە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی SNN, تاوەکو ئێستا وادەی دەستکردن بە بنیاتنانەوەی پردەکە ڕانەگەیەندراوە و لە قۆناغی دۆزینەوەی مێژوو و زانیاری و هەڵسەنگاندندایە، ئەوەش زانراوە دەوروبەری پردەکە هاوشێوەی سەیرانگایەک دەبێت کەپر و شوێنی دانیشتنی لێدەبێت بۆ گەشتیاران و سەردانیکەران.
پردەکە ئەندازیاری لە ئەستەنبوڵەوە بۆ هێندرابوو، لە هەشت چاو پێکهاتبوو و پانییەکەی چوار مەتر بووە و درێژییەکەی 100 مەتر و بەرزییەکەشی 12 مەتر بووە، بەهۆی ئەوەی لۆدی زۆری هاتووچۆی لەسەر بووە لە ساڵانی شەستەکاندا رووخاوە.
بەشێک لە وێنە مێژووییەکانی پردی قلیاسان:

نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
9كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
11كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









