ڤلادیمیر پوتین: ئامادەم لەسەر پرسی ئوکرانیا دانوستان لەگەڵ ترەمپ بکەم

SNN
سەرۆکی رووسیا ئامادەیی خۆی دەربڕیووە بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوتا ئەمریکیەکەی لەسەر پرسی شەڕ لە ئوکرانیا دانوستان بکەن، بەپرسێکی کیێڤیش دەڵێت، ناکرێت بە پێ ئوکرانیا و یەکێتی ئەوروپا دانوستان لەوبارەوە بکرێت.
ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا رایگەیاند، ئامادەیە لەسەر پرسی شەڕ ئوکرانیا دانوستان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بکات و جەختیشی کردەوە، ئەگەر ساڵی 2020 ترەمپ هەڵبژێردرایەوە و هەڵبژاردنەکەیان لێدەزیبایە، هەرگیز قەیرانی ئوکرانیا نەدەهاتە کایەوە.
پوتین لە قسەکانیدا ترەمپی بە کەسێکی زیرەک و کردارگەرا ناوبرد، کە بە باشی لە بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەی تێدەگات.
لەبەرامبەردا ئاندری یەرماک، بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکایەتیی ئوکرانیا رایگەیاند: “پوتین دەیەوێت بەبێ ئەورووپا دانوستاندن لەسەر چارەنووسی ئەورووپا بکات. ئەو دەیەوێت بەبێ وکرانیا باسی ئوکرانیا بکات. ئەمەش نابێت و ناکرێت”.
ترەمپ لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا چەندین جار جەختی لەوەکردبووەوە، کە ئەگەر سەرۆکی ئەمریکا بووایە، هەرگیز رێگەی بە هەڵگیرسانی شەڕ لە نێوان رووسیا و ئوکرانیا نەدەدا.
دوایدەستبەکاربوونیشی وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر رووسیا بە دانوستان و گفتوگۆ لەبارەی کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ئوکرانیا رازی نەبێت، واشنتن سزا بەسەر ئەو وڵاتەدا دەسەپێنێت.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









