“پرسی منداڵە ونبووەكانی هەڵەبجە شاندێكی عێراق دەنیرێتە ئێران”

چرۆ حەمەشەریف
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات بە مەبەستی سۆراغی منداڵە ونبووەكانی هەڵەبجە شاندێك سەردانی ئێران دەكات و داوا دەكرێت لە پەرلەمانی ئێران بابەتی منداڵە ونبووەكانی هەڵەبجە بخرێتە بەرباس.
چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی هەوڵەكانی فراكسیینەكەمان بۆ بەدەمەوە چوونی داخاوازی هاووڵاتیان، ماوەیەكی زۆرە سەرقاڵی بەدواداچوونین بۆ ئەوەی پرسی منداڵە ونبووەكانی هەڵەبجە لەڕێگەی وەزارەتی دەرەوە عێراقەوە بهێنینەوە بەرباس و هەوڵەكان بۆ سۆراغی منداڵە ونبووەكان دەستپێبكەینەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عێراق گەیشتووینەتە ئەوەی كە بە مەبەستی سۆراغی منداڵە ونبووەكانی هەڵەبجە شاندێكی عێراق سەردانی ئێران بكات، بۆ ئەومەبەستەش نوێنەری وەزیری شەهیدانی هەرێم، نوێنەری وەزارەتی داد، تەندرووستی، باڵیۆزی ئێران، كونسوڵی عێراق لە ئێران، پزیشكی داد و كۆمەڵێك دادوەر هاتوونەتە ناو بابەتەكەوە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، وەك نوێنەرێكی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق داوامانكردووە كە كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە پرسی منداڵە ونبووەكانی هەڵەبجە ببرێتە پەرلەمانی ئێران بۆ ئەو مەبەستە پێش ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە شاندێك بە نوێنەرایەتیی بریكاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەگەڵ وەزیری شەهیدان و منیش وەك پەرلەمانتار و داواكاری بابەتەكە دەچینە وڵاتی ئێران هەوڵەكانمان بەگەڕ دەخەین.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









