سبەینێ شاندی هەرێم دەڕۆنەوە بەغدا و داوای 13 تریلیۆن دینار دەكەن بۆ تەواوی مووچەی ئەمساڵ

پارەی 25 هەزاری عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە سبەی دووشەممە شاندێك لە هەرێمی كوردستانەوە بڕۆنەوە بەغدا و بەشدا بن لە كۆبوونەوەی وەزیرە كوردەكان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق و بەرپرسانی ئەو وەزارەتە، هاوكات شاندەكەی هەرێم داوای 13 تریلیۆن دینار دەكەن بۆ تەواوی مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەران و خانەنشینان.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNكە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی وەریگرتوون ئەوەخراوەتەروو، ماوەی چەند ڕۆژێكە لیژنەیەكی تەكنیكی لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و ئەمڕۆش درێژە بەكارەكانیان دەدەن كە بریتییە لە شێوازی ئامادەكردنی لیستی مووچە و خستنەڕووی ژمارە و داتای فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم بۆ ئەمساڵ.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر سبەینێ شاندێكی سێ كەسی كە بریتین لە وەزیری دارایی سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران سەردانی بەغدا دەكەن و بەشدار دەبن لە كۆبوونەوەی وەزیرە كوردەكان لەگەڵ ( تەیف سامی) وەزیری دارایی عێراق و بەرپرسانی دیكەی وەزارەتی دارایی عێراق، بەو ئامانجەی بتوانن لەو كۆبوونەوەیە بگەنە ڕێككەوتنێك لەسەر شێوازی ناردنی مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە شاندی هەرێم دەیانەوێت كۆتایی بەهاتن و چوونی شاند بێت و بڕیاری كۆتایی لە بارەی ناردنی مووچەوە بدرێت، بۆ ئەومەبەستەش داوای 13 تریلیۆن دینار دەكەن بۆ تەواوی مووچەی خانەنشینان و فەرمانبەران بۆ ئەمساڵ، چونكە عیراق زیاتر لە 700 ملیار دینار دەبڕێت بۆ مووچەی خانەنشینی فەرمانبەرانی سەربازی و شارستانی، بە بڕینی ئەو بڕە پارەیەش بڕی 12 تریلیۆن و 300 ملیار دینار بۆ مووچە دەمێنێتەوە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









