لەمساڵدا 24 تۆن کاڵای خراپبوو لە مەرزی شۆشمێ دەستی بەسەرداگیراوە

مەرزی شوشمێ
SNN
لەمساڵدا نزیکەی 24 تۆن کاڵای خراپبوو لە مەرزی شۆشمێ دەستی بەسەرداگیراوە و گەڕێندراوەتەوە ئێران.
ستار مەحمود بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە رایگەیاند، “لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 23 تۆن و 795 کیلۆ کاڵای خراپبوو لە شوتی و بیبەر و پیاز و گەنمەشامی لە مەرزی تەوێڵە – شۆشمێ دەستی بەسەرداگیراوە”.
ستار مەحمود ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم ئەو کاڵایانەى دەستیا بەسەرداگیراوە گەڕێندراونەتەوە دیوی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران.
مەرزی شۆشمێ، مەرزێكی لاوەكییە كە دەكەوێتە شارۆچكەی تەوێڵەی سەر بەناحیەی بیارە لە پارێزگای هەڵەبجە، لە ئێستادا رۆژانە ئاڵوگۆڕی شمەكو خۆراك دەكرێت لەنێوان پارێزگای هەڵەبجەو پارێزگاكانی سنەو كرماشان.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









