
گۆڕینی پیسکەرەکانی ژینگە بۆ ئەو ئامێرانەی ژینگە پاکرادەگرن
SNN
وزەی خاوێن یەکێکە لە سەرچاوە گرنگەکانی وزە لە جیهاندا و لەچەند رێگایەکی جۆراوجۆرەوە دەتواندرێت بەدەستبهێندرێت، رۆژی 1/ 26 هەموو ساڵێک، بە رۆژی وزەی خاوێن دادەندرێت لە سەرانسەری جیهاندا، توێژەرانی بواری ژینگەش دەڵێن، “بە کارهێنانی وزەی خاوێن رێگری لە پیسبوونی ژینگە دەکات”.
ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی کانوونی دووەم بە رۆژی جیهانی وزەی خاوێن دانراوە، وزەی خاوێن لە بەرژەوەندی مرۆڤ و زەوی ڕاگەیەندراوە “وزەیەکی پاک یەکسانە بە هەوایەکی پاک”، ئەم وزەیە لەلایەن (وزەی خۆر، با، ئاو،) پاشماوە و گەرمی لە زەویەوە دابین دەکرێت و گازی گەرمخایەن یان پیسکەرێکی زۆر کەمیان بۆ هەوا هەیە، هەندێکجاریش هیچ پاشماوەیەکیان نییە.
توێژەرانی بواری ژینگە، دەڵێن، “بەکارهێنان و پشتبەستن بە وزەی خاوێن کاریگەری ئەرێنی لەسەر ژینگە و ئاوهەوا دروست دەکات و رێگریش لە پیسبوونی ژینگە و بڵاوبوونەوەی ماددەی زیانبەخش دەکات. ”
ئەمساڵ پێشبینی دەکرێت کە وزەی نوێبووەوە بۆ یەکەمجار ببێتە گەورەترین سەرچاوەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە جیهاندا، لەم نێوەندەدا نرخەکانیان بەردەوام لە دابەزیندایە، بە نزیکەیی لە 100 وڵاتی جیهاندا، پشت بە جۆرێک لە جۆرەکانی وزەی خاوێن دەبەسترێت، وڵاتی پاراگوای لە ریزبەندی یەکەم وڵاتدایە بۆ بەکارهێنانی زۆرترین رێژەی وزەی خاوێن، کە %100ی سەرجەم وزە بەکارهاتووەکانی دەگرێتەوە.
بەپێی راپۆرتێکی سەنتەری توێژینەوە لەسەر وزەو هەوای پاک، “ئەو پیسکەرانەی کە زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنن لە سووتاندنی سووتەمەنی بەردینی، بەلایەنی کەمەوە لە ساڵێکدا بەرپرسن لە مردنی سێ ملیۆن کەس لە جیهاندا، بەڵام پێشکەوتنی خێرا لە تەکنەلۆژیای وزەی نوێ و خاوێن دەرفەتێکی سەرەکییە بۆ باشترکردنی کوالیتی هەوا و پاراستنی تەندروستی گشتی”.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









