هەرێم كەمال ئاغا: لێدوانە توندەكان خزمەت بە چارەسەركردنی گرفتەكانی هەرێم و بەغدا ناكات

هەرێم کەمال ئاغا
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات نابێت چیدیكە فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم بكرینە قوربانی ململانێكانی نێوان هەولێر و بەغدا، هاوكات ئەو لێدوانە توندانەی لە هەرێمەوە دەدرێن خزمەت بە چارەسەركردنی گرفتەكانی مووچە ناكات.
هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەSNN-ی ڕاگەیاند: هێشتا نەتواندراوە چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بدۆزرێتەوە، هەر ساڵە و بە بابەتێك مووچەخۆرانی هەرێم دەكرێنە قوربانی ململانێكان، بۆیە نابێت ئەم دۆخە درێژەی پێبدرێت و دەبێت ئەمە لەمساڵدا دووبارە نەبێتەوە كە مووچەی فەرمانبەران بفەوتێت یان دوابكەوێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەندێك جار دەبینین لێدوانی توند لە هەرێمەوە بەرامبەر بە بەغدا دەدرێت لەبارەی مووچە، لەكاتێكدا هەریم بۆخۆی پابەند نەبووە بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی و گەڕاندنەوەی داهات بۆ بەغدا، بۆیە بەدڵنیاییەوە ئەم لێدوانە توندانە هیچ خزمەتێك بە چارەسەركردنی گرفتەكانی مووچە ناكەن، بەڵكو چارەسەركردنیشیان قورستر دەكەن.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی هەوڵی زۆرمانداوە بۆچارەسەركردنی گرفتەكان هاوكات سەردانەكانی( بافل جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتی بۆ بەغدا و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق هەمیشە یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكانی باسكردن بووە لە مووچەی فەرمانبەران، بۆیە كاتی ئەوە هاتووە ئەو گرفتە بە یەكجاری چارەسەر بكرێت و مافەكانی فەرمانبەرانی هەرێمیش هاوشێوەی عێراق دابینبكرێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









