
د. ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات ئەو گرێبەستەی وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ كۆمپانیاكان كردوویەتی بۆ پێدانی تاقیگەی نەخۆشخانەكان دەبێتە هۆی بارگرانی زیاتر بۆسەرشانی هاووڵاتیان، بۆیە ئێمە ڕەتیدەكەینەوە بچینە ژێرباری ئەو گرێبەستەو تاقیگەكانمان نادەین بە كۆمپانیا.
د. ئازاد مستەفا، بەڕیوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لەئێستادا بابەتی پێدانی تاقیگەكان بە كەرتی تایبەت و كۆمپانیاكان بووەتە بابەتی گەرمی ڕاگەیاندنەكان و هاووڵاتیان، بەدڵنیاییەوە ئێمە لە تەندروستی هەڵەبجە هیچ كات لەگەڵ ئەوەدانەبووین كەرتی تەندروستی بۆ كۆمپانیایەك قۆرخ بكرێت و بازرگانی پێوە بكرێت، بۆیە ئەو گرێبەستەی وەزارەتی تەندروستی كردوویەتی بۆ پێدانی تاقیگەكان بە كۆمپانیاكان، دروستكردنی بارگرانی زیاترە بۆسەر نەخۆش و هاووڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئیمە بەهیچ شێوەیەك ناچینە ژێر باری ئەو گرێبەستەی وەزارەتی تەندروستی ئەنجامیداوە، چونكە ئێستا بە نمونە پشكنینێكی كیمیایی بە 290 دینار دەكرێت، بەڵام بەگوێرەی گرێبەستەكەی وەزارەتی دارایی هەمان ئەو پشكنینە لەهەمان ئەو تاقیگانەی خۆمان بە دوو هەزار و 910 دینار دەكەن بۆ هاووڵاتیان، بۆیە ئەمە هیچ لۆژیكی تێدا نییە بچینە ژێرباری ئەو كارەی وەزارەتی تەندروستییەوە.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئەمە بابەتێكی سیاسی نییە بەڵكوو بابەتێكی پەیوەندی بە گیرفان و دارایی هاووڵاتیانەوە هەیە و ئەركی سەرشانیان قورستر دەبێت لە پێناو بەرژەوەندی چەند كەسێك، بۆیە بەدڵنیاییەوە ئێمە ناچینە ژێرباری پێدانی تاقیگەكان بەو كۆمپانیایانەی كە وەزارەتی تەندروستی گرێبەستی لەگەڵدا كردوون.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









