شارەزایەکی کەشناسی گوڕی بومەلەرزەکە و ئەوشوێنانەی گرتوویەتییەوە ئاشکرادەکات

بومەلەرزە
SNN
بەرەبەیانی ئەمڕۆ نزیکەی شەش بوومەلەرزە رووی لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان کرد، بەرزترینیان 5.1 پلەی رێختەر بووە و لە کەلار روویدا بوو.
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای بواری كهشناسیی و بوومهلهرزهزانی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەش بوومەلەرزە ناوچە جیاوازەکانی کوردستانی گرتووەتەوە، بە جۆرێک بوومهلهرزهی یهكهم به گوڕی 3،4 پله لە کاتژمێر سێ و 14 خولەکی بەرەبەیان روویداوە”.
ئاماژەی بەوەکردووە، بوومەلەرزەی دووەم بە گوڕی 4،8 پلە لە كاتژمێر چوار و دوو خولەکی بەرەبەیان تۆمارکراوە به قوڵایی 10 کیلۆمەتر، کە چهقهكهی لەنێوان قهسری شیرین و پهروێزخاندا بووه”.
سەبارەت بە بومەلەرزەی سێیەم ئاشکرایکرد،بوومەلەرزەی سێیەم بە گوڕی 3 پلە بووە لە کاتژمێر چوار و 11 خولەکی بەرەبەیان روویداوە، بە قوڵایی 13 کیلۆمەتر کە چەقەکەی لە گوندی سەنگەر بووە”.
هاوکات، بوومەلەرزەی چوارەم بە گوڕی 2،8 پلە بووە لە کاتژمێر چوار 13 خولەکی بەرەبەیان تۆمارکراوە کە چەقەکەی لە ناحیەی قۆرەتوو بووە، بوومەلەرزەی پێنجەم بە گوڕی 2،6 پلە لە کاتژمێر پێج و دوو خولەکی بەیانی تۆمارکراوە، کە چەقەکەی لە رۆژهەڵاتی کەلار بووە.
ئەو شارەزای کەشناسە ئەوەشیخستەڕوو، بوومەلەرزەی شەشەم لە کاتژمێر پێنج و حەوت خولەکی بەیانی روویداوە بە گوڕی 3،1 کە چەقەکەی کەوتووەتە نێوان گوندی سهید كهوهن و ناحیەی قۆرهتوو.

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
17كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









