تەواونەبوونی ڕاپۆرتی شاندە تەكنیكییەكەی عێراق سەردانی شاندی هەرێمی بۆ بەغدا دواخست

شاندی هەرێم لە بەغدا
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی وابڕیاربوو كە ئەمڕۆ دووشەممە شاندێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكەن و لەگەڵ وەزیری دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق كۆببنەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئامادەكردنی ڕاپۆرتی لیژنە تەكنیكیەكەی عێراق تەواو نەبوو سەردانی ئەو شاندەی هەرێم بۆ كۆتایی ئەم هەفتەیە دواخرا.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەو لیژنە تەكنیكیەی كە ماوەی هەفتەیەكە لە هەرێمی كوردستانن و لەگەڵ هاوتاكان لە وەزارەتی دارایی هەرێم سەرقاڵی ئامادەكردنی ڕاپۆرتێكن لەسەر ژمارەی فەرمانبەران و خانەنشینان و هاوكات ئامادەكردنی لیستی مووچە بە سیستەمی پەیرۆڵ و ئامادەكردنی میزان موراجەعە، بەڵام هێشتا ئەو شاندە نەیانتوانیوە ئەو ڕاپۆرتە ئامادە بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزیری دارایی عێراق شاندی هەرێمی ئاگاداركردووەتەوە كە تا ئەو كاتەی ئەو ڕاپۆرتەی شاندە تەكنیكیەكەی عێراق ئامادە دەبێت واباشتر سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا ئەنجام نەدرێت، چونكە لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی ئەو شاندە تەكنیكییە ئەوان دەتوانن دەستبكەن بە گفتوگۆكردن لەسەر دۆسیەكان بەتایبەت بابەتی لیستی مووچە و ژمارەی فەرمانبەران.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بەهەموو ئەگەرەكان پێدەچێت تەواوكردنی ڕاپۆرتی ئەو شاندە تەكنیكییەی عێراق بكەوێتە دوو ڕۆژی داهاتوو، بۆیە سەردانی شاندی هەرێمیش بۆ كۆتایی هەفتە یاخودە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دوادەكەوێت.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









