دادگای فیدڕاڵی لەبارەی سێ سکاڵای تۆمارکراو لە هەرێمی کوردستان بڕیاردەدات

0
396

SNN-

بڕیارە ئەمڕۆ 28ی1ی2025 دادگای باڵای فیدراڵی بۆ شەش سکاڵا دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات، کە سیانیان پەیوەندی بەهەرێمی کوردستانەوە هەیە و تایبەتن بە نایاسایی بوونی رسومات و سزای سەرپێچی هاتووچۆ، هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، لەگەڵ پشتگوێخستنی زمانی کوردی لە رۆژنامەی وەقائیعی عیراقی.

خالید مستەفا لە سكاڵاكەیدا، داوا لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دەكات وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان بەگوێرەی یاسای ژمارە (8)ی ساڵی 2006، بە نادەستوری ناو ببات، بە نادەستوریی بیناسێنێت، کە لە سکاڵاکەدا داوا دەکرێت وەزارەتەکە هەڵبوەشێتەوە و لەبری ئەوە دەستەی شەهیدان پێکبهێنرێت و سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بێت.

هاوكات داوا لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دەكات وەزارەتی (ئەوقاف و كاروباریی ئاینی هەرێمی كوردستان) بەگوێرەی یاسای ژمارە 11ی ساڵی 2007 بە وەزارەتێكی نادەستوریی ئەژمار بكات و هەریەكە لە پەرلەمان و حكومەتی هەرێم پابەند بكات بە دروستكردنی دیوان بۆ ئاین و ئاینزا جیاوازەكان لە هەرێمی كوردستان، بەجۆرێك ئەم دیوانانە ببەسترێنەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوەو لەڕووی دارایی و ئیدارییەوە دەستەی سەربەخۆ بن، بە یاسا كاركردنی هەریەكێك لەو دەستانە رێكبخرێت، بەشێوەیەك زامنی نوێنەرایەتیی سەرجەم پێكهاتە ئاینییەكان بكرێت بەشێوەیەكی دادپەروەرانە.

هەروەها سکاڵای دووەمیشیان لەسەر سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری ناوخۆ تۆمار کراوە و تایبەتە بە نایاسایی بوونی سزای هاتووچۆ بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی چەند جارێک لەسەر یەک شەقام خێرایی رێگەپێدراو تێدەپەڕێنن، لەگەڵ نادەستوری بوونی ئەو رسوماتەی کە کۆمپانیاکانی پشکنینی ئۆتۆمبێل بۆ مەرجی توندوتۆڵی لە هاووڵاتییانی وەردەگرن.

سکاڵای سێیەمیش تایبەته بە دەرچواندنی رۆژنامەی وەقائیعی عیراقی کە تێیدا زمانی کوردی پشتگوێخراوە، لە سکاڵاکەدا داوا دەکرێت رۆژنامەکە لە داهاتوودا بە زمانی کوردیش بڵاوبکرێتەوە و ژمارەکانی رابردووش وەربگێڕدرێتە سەر زمانی کوردی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this