دوای ڕاپۆرتێكی SNNحكومەتی هەرێم ناوی 500 كەس بۆ دامەرزاندن لە هەڵەبجە ڕادەگەیەنێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا SNNڕاپۆرتێكی بلاوكردەوە كە تیایدا ئاماژەی بەوەكرابوو ماوەی ساڵێكە بڕیاری دامەزراندنی 500 كەس بۆ داموودەزگاكانی هەڵەبجە دراوە و سەرۆكی حكومەت بڕیارەكەی پشتگوێ خستووە، ئەمڕۆ ناوی ئەو دەرچووانە گەڕایەوە دیوانی پارێزگاو سبەی ناوەكان بلاودەكرێنەوە.
شاهین رەزا، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بەSNNی ڕاگەیاند: دوای چاوەڕوانییەكی زۆر ئەمڕۆ نوسراوی تایبەت بە دامەزراندنی ناوی ئەو كەسانەی كە داواكارییان پێشكەش كردووە بۆ ئەوەی لە داموودەزگاكانی حكومەت دابمەزرێن، لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان گەڕایەوە دیوانی پارێزگا.
ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی پێش نیوەڕۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ناوی ئەو كەسانە بلاودەكەینەوە كە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەڵەبجەوە ڕەزامەندییان لەسەر دراوە بۆ دامەزراندن بەشیوەی گرێبەست، هاوكات لە كۆی 500 كەس 48 كەسیان لە كەسوكاری پلە یەكی شەهیدان و ئەنفالكراوان دادەمەزرێن و25 كەسیان لە كۆی ئەو 500 فەرمانبەرە لە خاوەن پێداویستی تایبەتن كە لە ٪5 دامەزراندنەكە پێكدەهێنن.
لێدوانەكەی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لەكاتێكدایە كە چەند ڕۆژی ڕابردوو SNN ڕاپۆرتێكی بلاوكردەوە كە لە تیایدا وتەی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكانی وەرگرتبوو كە لە چاوەڕوانی دامەزراندنن ماوەی ساڵێكە وەڵام نەدراونەتەوە، هاوكات سەرۆكی حكومەت و ئەنجومەنی وەزیران بە كەمتەرخەم دانرابوو بەرامبەر بە هەڵەبجە.
سەرۆكی حكومەت بەڵێنی دامەزراندنی 500 دەرچووی زانكۆ و پەیمانگای بۆ هەڵەبجە پشتگوێ خستووە
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









