یەکێتی ئەوروپا دژی پێشنیازەکەی ترەمپ لەبارەی چۆڵکردنی غەززە وەستایەوە

SNN
یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، دژی ئەو پێشنیازەن کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ چۆڵکردنی غەززە و راگواستنی دانیشتوانەکەی بۆ ئەردن و میسر خراوەتەڕوو.
لەوبارەوە کایا کالاس رێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیەکە لە بروکسێل رایگەیاند، دانیشتووانی غەزە ئازار و مەینەتی زۆریان چەشتووە و هاوشێوەی ئیسرائیلییەکان شایەنی ئەوەن لە ئاشتیدا بژین.
راشیگەیاند، یەکێتی ئەوروپا تائێستاش پێداگرە لە سەر ئەوەی تاکە رێگە چارە بۆ قەیرانەکە بوونی دوو دەوڵەتی فەلەستین و ئیسرائیلە.
هاوکات کاسیار وۆڵد کامپ وەزیری دەرەوەی هۆڵنداش بە روونی وتی، ناچنە ژێرباری مشتومڕەکانی تایبەت بە گواستنەوەی فەلەستینیەکان لە غەززەوە بەرەو ئەردن و میسر و جەختی کردەوە، دەبێت فەلەستینییەکان بتوانن هەم لە کەرتی خۆرائاوا و هەم لە کەرتی غەززە بمێننەوە.
هەرچی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیاشە رایگەیاندووە، یەکێتی ئەوروپا، هاوبەشە عەرەبەکانیان، نەتەوەیەکگرتووەکان و زۆر لایەنی دیکە کۆکن لەسەر ئەوەی نابێت فەلەستینییەکان لە غەززە دەربکرێن و نابێت بەشێوەی هەمیشەی ئیسرائیل ئەو ناوچەیە داگیربکات.
لای خۆیەوە سیمۆن هاریس وەزیری دەرەوەی ئیرلەندا رایگەیاند، رێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە گەڕانەوەی دانیشتووانی ناوچەکەشی لەخۆگرتووە و دەبێت کار بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕگەیە بکرێت.
رۆژی شەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو، کەرتی غەززە بە تەواوەتی بووەتە وێرانە و خاپوور بووە و پێویستە بۆ چەسپاندنی ئاشتی بەتەواوەتی لە دانیشتوانەکەی پاکبکرێتەوە و پێشنیازی کردبوو، کە خەڵکی غەززە بگوازرێنەوە بۆ ئەردن و میسر.
هەر یەک لە میسر، ئەردن، حەماس و دەسەڵاتداری فەلەستین بە سەرۆکایەتی مەحمود عەباس ئەو پێشنیازەیان رەتکردبووەوە.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









