“كشانەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراق گرفتەكان چارەسەر ناكات”

شێروان دوبەردانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
پێچەوانەی ئەو لێدوانانەی كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەرپرسانی باڵای پارتی دەیاندا لەبارەی هەڕەشەی كشانەوە لە بەغدا ئەگەر عێراق پارە نەنێرێت، پەرلەمانتارێكی پارتی ئاماژە بەوەدەكات كشانەوە لە بەغدا چارەسەری گرفتەكان ناكات، جەختیش دەكاتەوە كە لە هەرێم نەوت بە قاچاخ دەفرۆشرێت.
شیروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی ڕاگەیاند: كشانەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراق چارەسەر نییە، چونكە لە نەهاتنی مووچە هاووڵاتییانی هەرێم زەرەمەند دەبن نەك بەرپرسەكان، بۆیە دەبێت فراكسیۆنە كوردیەكان لە بەغدا بەرگری لە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە ناڵێین لە هەرێم نەوت بە قاچاخ نابرێت بەڵام بەو شێوەیە نییە كە رۆژانە بگاتە 350 هەزار بەرمیل، هاوكات بەغدا هیچ بەڵگە و نوسراوێكی فەرمی لەبەردەستدا نییە كە دەڵێن هەرێم رۆژانە 350 هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاخ دەفرۆشێت، ئەگەر بەغدا پێی وایە هەرێم نەوت بە قاچاخ دەفرۆشێت با بەشێوەكەی مەیدانی لێكۆڵینەوە بكات.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، مووچەی فەرمانبەران بڕیاری دادگای فیدڕاڵی هەیە و دەبێت بەغدا پێوەی پابەندبێت، هاوكات تەوتین كردنی مووچە كاتی دەوێت و نابێت بكرێتە كێشە، بۆیە پێویستە بەغدا مووچە بنێرێت تا ئەوكاتەی لە رێگای لیژنەكانەوە كێشەكان چارەسەر دەكرێن.
وتەكانی ئەو پەرلەمانتارەی پارتی لە كاتێكدایە كە بەرلە چەند ڕۆژێك (شاخەوان عەبدوڵا)جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و (پێشەوا هەورمانی) وتەبێژی حكومەتی هەرێم و چەند بەرپرسێكی دیكەی پارتی هەڕەشەی كشانەوەیان كرد لە پرۆسەی سیاسی لە عێراق ئەگەر بەغدا پارەی مووچەی فەرمانبەران نەنێرێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









