ترەمپ جەخت لەسەر چۆڵکردنی غە*ززە و گواستنەوەی خەڵکەکەی بۆ میسر و ئوردن دەکاتەوە

ترەمپ
SNN-
سەرۆکی ئەمریکا جەخت لەسەر چۆڵکردنی غەززە دەکاتەوە و گواستنەوەی خەڵکەکەی بۆ میسر و ئوردن دەکاتەوە و دەڵێت: غەززەییەکان باشترە لە شوێنێکی دیکە بژین لەجیاتی ئەوەی لەو “شەڕ و ئاژاوەیەدا” بن. بۆ ئە مەبەستەش لەگەڵ سەرۆکی ئەو دوو وڵاتە قسەی کردووە.
رۆژی دووشەممە، 27ی کانوونی دووەمی 2025، لەکاتی گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی ترەمپ لەنێو فڕۆکەی سەرۆکایەتیدا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە و لەبارەی چارەنووسی دانیشتووانی کەرتی غەززە، رایگەیاندووە: “حەز دەکەم ئەوان لە ناوچەیەک بژین، بێ ئەوەی رووبەڕووی شەڕ و ئاژاوە و شۆڕش ببنەوە.”
دەشڵێت:” بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ شای ئوردن و سەرۆکی میسر قسەم کردووە، وەڵامی عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر ئەوە بوو کە دەیەوێت ئاشتی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەرقەرار بێت، منیش حەز دەکەم ئاشتی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەرقەرار بێت.”
راشیگەیاند:”منیش حەز دەکەم، هیواخوازم سیسی هەندێک خەڵک وەربگرێت. ئێمە هاوکاری زۆرمان کردوون، دڵنیام ئەویش هاوکارییمان دەکات، ئەو دۆستی منە و ئەو لە ناوچەیەکی دژواردایە، بەڵام پێموابێت ئەو دەیکات و پێموابێت شای ئوردنیش دەیکات”.
لەدوای راگەیاندنی ئەو پلانەی بۆ رۆژنامەوانان لە رۆژی شەممە، 26ی کانوونی دووەم، هەریەکە لە سەرکردایەتی میسر و ئوردن بە توندی پێشنیازەکەی ترەمپیان رەتکردەوە و رایانگەیاند، دەبێت فەلەستینییەکان لە غەززە بمێننەوە.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









