کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان داواکارییەک ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن

كێڵگهیهكى پهلهوهرى له ههرێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
ماوەی چەند ڕۆژێکە ڕێگریی لە هێنان و ناردنی مریشکی زیندوو لە نێوان پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر دەکرێت، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی داوا دەکات ڕێگری لە هێنان و بردنی مریشکی زیندوو لە نێوان ئەو پارێزگایانە نەکرێت.
نازم عەبدوڵڵا جاف، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی ئەمرۆ سێشەممە ڕایگەیاند، داواکارن وەزارەتی کشتوکاڵ کێشەکەیان بە خێرای بۆ چارەسەر بکات، ڕێگریکردنەکە نەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە بەرهەمهێنەران و بازاڕەکان، هەروەها داوا بەڕێوەبەرایەتیەکانی ئاسایشی سلێمانی و هەولێر دەکەن وەک پێشتر هاوکاربن لە ئاسوودەیی و گەیاندنی ئەم بەرھەمە کشتوکاڵییە.
نازم عەبدوڵڵا جاف، “داواشی لە پەرلەمانتارانی عێراق کردووە، بەدەم چارەکردنی کێشەکانییانەوە بچن، چونکە حکومەتی فیدراڵی ڕێگریی لە گواستنەوەی مریشکی زیندوو دەکات بۆ خواروی عێراق، لە کاتێکدا لە هەرێمی کوردستانیش ڕێگریی لە گواستنەوەی مریشکی زیندوو لە نێوان هەر دوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر دەکات.”
سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی باسی لەوەشکرد، کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان بە زیاتر لە 50 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت، هەزارەها هەلی کاری رەخساندووە و ئەم ڕێگرییانە دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەیەکی گەورە بۆ بەرهەمهێنەران و کاریگەری نەرێنی لەسەر ئابووری ناوچەکە، ئەم ڕێگرییانە نەک تەنها بەرهەمهێنانی مریشکی زیندوو پەک دەخات، بەڵکو دەبێتە هۆی لەدەستدانی هەزارەها هەلی کار و دروستبوونی بێکارییەکی زۆ، بۆیە “پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق بە فریاگوزارییەوە هەنگاو بنێن بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە”.
نازم عەبدوڵڵا جاف ئاماژەی بەوەشداوە، بەرهەمهێنەرانی کێڵگە پەلەوەریەکان ڕووبەڕووی کێشەی گەورەی بەبازاڕکردن و کێشەی کارەبا و سوتەمەنی و بەرزبوونەوەی نرخەکان دەبنەوە، لە ساڵی 2014 ەوە هیچ یارمەتییەکی گونجاویان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرنەگرتووە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








