سبەینێ لیژنە تەكنیكییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی دواین كۆبوونەوەیان ئەنجام دەدەن

لۆگۆى یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە سبەی چوارشەممە جارێكی دیكە لیژنەی هاوبەشی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، لە مەكتەبی سیاسی پارتی لە شاری هەولێر كۆدەبنەوە و ئەوەش دەبێتە دواكۆبوونەوەی ئەو لیژنە تەكنیكییە بۆ ئامادەكردنی رەشنوسێك لەبارەی حكومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNوابڕیارە سبەی چوار شەممە جارێكی دیكە هەردوو شاندی تەكنیكی پارتی و یەكێتی لە شاری هەولێر لە مەكتەبی سیاسی پارتی جارێكی دیكە كۆببنەوە و ڕەشنوسێكی تایبەت بە چۆنییەتی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم ئامادە بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ڕەشنوسەی كە لە لایەن ئەو لیژنە تایبەتەی یەكێتی و پارتی ئامادە دەكرێت، دەبێتە بنەما بۆ كۆبوونەوەی باڵای هەردوولا، هاوكات ڕەشنوسەكە بەرهەمی پێنج كۆبوونەوەی ڕابردووی هەردوو لیژنەی تەكنیكی پارتی و یەكێتی دەبێت.
هەر بە گوێرەی زانیارییەكانی SNNكۆبوونەوەكەی سبەی دەبێتە دواین كۆبوونەوەی ئەو دوو لیژنە تەكنیكییەی پارتی و یەكێتی، بەمەرجێك ئەگەر لە كۆبوونەوەی سبەی پێشهاتێكی نوێ نەیەتە كایەوە، هاوكات لە دوای كۆبوونەوەكەی سبەی وادەیەكی نزیكیش دادەنرێت بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی شاندی باڵای هەردوولا بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای ڕەشنوسی لیژنەكان بڕیار لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم بدەن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









