
SNN-
ئەمڕۆ سێشەممە 28ی 1ی 2025، لە بەغدا کۆنفرانسی وزەی عێراق بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دەستیپێکرد، لە ڕێگەی 14 پانێڵەوە، پرسی ژینگە، سەرچاوەکانی وزە و فرەیی ئابووریی عێراق و بەکارهێنانی وزەی پاک لەبری وزە نەریتییەکان، پرسە سەرەکییەکانی کۆنفرانسەکە دەبن.
چالاکییەکانی کۆنفرانسەکە بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران و ژمارەیەک وەزیر و بەرپرس دەستیپێکردووە، ئامانجی کۆنفرانسەکە گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان حکومەت وکەرتی تایبەت بۆ پەرەپێدانی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی وزە و تیشک خستنە سەر و بەرزکردنەوەی هاوبەشی گەشەپێدانی بەردەوام و وەبەرهێنانە لە عێراق.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسەکەدا وتاری پێشکەشکرد و رایگەیاند، 70%ى ئامانجى رێگرییان لە سووتانى گازى هاوەڵ بەدیهێناوە و تاوەکو پێنج ساڵى دیکە، 40%ى نەوت بۆ پیشەسازیى گۆڕاو بەگەڕ دەخەن و لە نەخشەى پڕۆژەى رێگەى گەشەپێداندا هێڵى گواستنەوەى نەوت و گازیان داناوە، “لە پشت بەخۆبەستن لە بەرهەمهێنانى سووتەمەنەییەکان نزیک دەبینەوە و کارمان لەسەر سوود بینینى زیاتر کردووە لە سامانى نەوت و وەبەرهێنانى گازى سروشتى و زیادکردنى بەرهەمهێنانى بەرهەمە نەوتییەکان.
باسی لەوەشکردووە: “بۆ بەستنەوەی ئاسیا، ئەوروپا و وڵاتانى ناوچەکە بە یەکترەوە، لە نەخشەى پڕۆژەى رێگەى گەشەپێدان دا هێڵى گواستنەوەى نەوت و گاز و پەیوەندییەکانیان داناوە، رێگەى گەشەپێدان 1,200 کیلۆمەتر دەبێت، لە رێگەى ئاسن و وشکانى پێکدێت بۆ گواستنەوەى گەشتیار و کاڵاى بازرگانى، بە 11 پارێزگای عێراق و هەرێمى کوردستان تێپەڕ دەبێت”.
بەگوێرەى پلانى وەزارەتى نەوتى عێراق، تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ سووتانى گازى هاوەڵى کێڵگەکانى نەوت 80% رادەگیرێت و لە کۆتایی 2027 بەتەواوى سووتانى ئەو گازە رادەگیرێت کە لەگەڵ دەرهێنانى نەوت دەسووتێت و یەکێکە لە هۆکارەکانى پیسبوونى ژینگە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









