لە دادگای باڵای فیدڕاڵییەوە داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای هاتووچۆی خاڵ بۆ خاڵ دەكرێت

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی سزای ڕسوماتی هاتووچۆ و سزای كامێرای خاڵ بۆ خاڵ، هاووڵاتییەكی هەرێمی كوردستان سكاڵای لەسەر هەریەكە لە سەرۆكی حكومەت و وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم لە دادگای باڵای فیدراڵی تۆماركرد.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNسكاڵاكە لەلایەن (خالید مستەفا) لەدادگای باڵای فیدراڵی تۆماركراوە و لەسكاڵاكەدا داوا كراوە، دەسەڵاتی زیادكردنی سزا و ڕسوماتی هاتوچۆ لەوەزیری ناوخۆی هەرێم بسەندرێتەوە بۆ هەموو سزاكان پشت بەیاسای هاتوچۆی ژمارە 86ی ساڵی 2004 ببەسترێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، سكاڵاكار داوا دەكات هەموو ئەو سزا و پێ بژاردن و ڕسوماتانەی لە دەرەوەی ئەو یاسایە دانراون هەڵبوەشێنرێنەوە، هاوكات سزای كامێرای خاڵ بۆ خاڵ بەنایاسایی دەزانرێت و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەكرێت بەو پێیەی نازانرێت لەسەر سەرپێچیەك لە یەك ڕۆژدا چەند جارێك و لەكاتی نزیكی یەك شۆفێر سزا بدرێت لەسەر هەمان جۆری سەرپێچی.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە سكاڵاكار لە سكاڵاكەیدا داوای كردووە كە پێدانی ڕەسم و تێچوو بەكۆمپانیاكانی پشكنینی توندو تۆڵی ئۆتۆمبێل هەڵوەشێتەوە و بەپێی یاسا دەبێت ئەو پارانە بۆ حكومەت بێت و فەرمانگەی دەوڵەت وەریبگرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
4كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
22 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
22 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









