وەزارەتی دارایی عێراق: بەرپرس نین لە دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران

مووچە
SNN-
وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەى دواکەوتنی مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان وەڵامی رێباز حەملان دەداتەوە و دەڵێت:”بەوپەڕى پیشەییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆسیەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان دەکەین و هیچ پەیوەندییەکمان بە دواکەوتنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانەوە نییە”.
وەزارەتەکە لە راگیەەندراوێکدا دەڵێت:”دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هیچ پەیوەندییەکی بە وەزارەتی دارایی عێراقەوە نییە و تا ئێستا هەرێمی کوردستان هیچ داتایەکی نەداوەتە ئێمە سەبارەت بە تەوتینکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە سەرجەم بانکەکان”.
دەشڵێت:”هۆکاری دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەگەڕێتەوە بۆ جیاکردنەوەی ناوی ئەو فەرمانبەرانەی کە ڕەوانەی خانەنشینی کراون، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و دوورکەوتنەوە لە دواکەوتن، وەزارەتی دارایی فیدراڵی تیمێکی 10 ڕۆژ لەمەوبەر بۆ کارکردن و وردبینیکردن ناردوەتە هەرێمی کوردستان”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە نزیکەی 29 هەزار فەرمانبەر لە هەرێمی کوردستان خانەنشین دەبن و دەبێت هەرێمی کوردستان ناوی ئەو کەسانەمان بۆ ئاشکرابکات کە زیاتر لە مووچەیەک وەردەگرن.
ئەوە لەکاتێکدایە 29 رۆژ بەسەر مانگی یەکی ساڵی 2025 تێپەڕیوە و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو، مووچەی مانگی یەکیشیان وەرنەگرتووە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









