
دۆناڵد ترەمپ و نەتانیاهۆ
SNN-
نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆکی ئەمریکا بە رەسمی ناتانیاهۆی بانگهێشتی کۆشکی سپی کردووە، بەپێی زانیارییەکان، پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکەیان شەڕی غە*ززە دەبێت.
بڕیارە رۆژی 4ی مانگی داهاتوو، دۆناڵد تڕەمپ و ناتانیاهۆ کۆببنەوە و بەپێی زانیارییەکان، پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکەیان شەڕی غە*ززە دەبێت، بۆ ئەو مەبەستە ناتانیاهۆ لە چەند رۆژی داهاتوودا دەچێتە ئەمریکا، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی کۆدەبنەوە.
لەلایەکی دیکەوە میدیاکانی ئیسرائیل باس لەوە دەکەن، لە کۆبوونەوەکەیاندا، ترەمپ و ناتانیاهۆ، ئاگربەست لە غەززە تاوتوێ دەکەن و باس لە پرسەکانی پەیوەندیدار بە ناوچەکەش دەکەن.
دوای ئەوەی بۆ دووەمجار دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردرایەوە، یەکەم میوانی بیانی کە میوانداری دەکات، بنیامین ناتانیاهۆ دەبێت، ئەمەش دوای ئەوە دێت، هەفتەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەکرد، ئەمریکا دەیەوێت شەڕی غەززە کۆتایی پێبێت و لەرێگای ئوردون و میسڕەوە دانیشتووانی غەززە دەگوازنەوە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









