
دامەزراندن لە هەرێمی کوردستان
SNN-
ئەنجومەنی خزمەتگوزاری گشتی فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند، ئامادەکاری دەکەن بۆ دامەزراندنی زیاتر لە پێنج هەزار و 200 کەس کە خاوەن بڕوانامەی پێشکەوتوون.
سەعد لامی، وتەبێژی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری گشتی فیدراڵی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە بە رۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق داتاکانی دامەزراندنی ئەو کەسانەی پەسەند کرد دەستیان کرد بە رێکارەکان بۆ دامەزراندنیان و لە ئێستا ئامادەکارییەکان لە قۆناغی کۆتاییدان.
باسی لەوەشکرد، لە ماوەی ساڵانی 2023 و 2024 ئەنجومەنەکەیان نزیکەی 60 هەزار کەسیان دامەزراندووە کە هەڵگری بڕوانامەی پێشکەوتوون.
ئەمەش لەکاتێکدایە، نزیکەی 10 ساڵە لە هەرێمی کوردستان بە هەموو جۆرێک دامەزراندن راگیراوە و چەندان جار دەرچوانی زانکۆ و یەکەمەکان هاتوونەتە سەر شەقام بۆداواکردنی مافی خۆیان، بەڵام بێ ئەنجام بووە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









