پارەی كارمەندانی چاودێری كۆمیسیۆن گەیشتووەتە بانكی TBI

کارمەندی سەر سندوقی هەڵبژاردن
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرایدەكات كە پارەی پاداشتی كارمەندانی چاودێری كۆمیسیۆن گەیشتووەتە بانكی بازرگانی عێراق TBIتەنها ئەوە ماوە كە لەو بانكەوە بگوازرێتەوە بۆ بانكە تایبەتمەندەكان و بەسەر چاودێرەكاندا دابەشبكرێت.
نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان لە كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: پارەی پاداشتی چاودێرانی كۆمیسیۆن خەرجكراوە و پارەكە ڕەوانەی بانكی بازرگانی عێراق TBIی كراوە،هاوكات دەبێت كۆمیسیۆن بە نوسراوێكی فەرمی داوا لەو بانكە بكات كە بڕی ئەو پارە بگوازێتەوە بۆ بانكە تایبتەمەندەكان لە شارەكانی هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە كۆمیسیۆن داوا لە بانكی بازرگانی بكات پارەكە بگوازێتەوە بۆ بانكەكانی دیكە، پاشان كارمەندان ئاگاداربكەینەوە بۆ وەرگرتنی پاداشتەكەیان، كە بۆ كارمەندانی دامەزراو 150 هەزار دینارە و بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان بڕی 250 هەزار دینار دیاركراوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNبانكی بازرگانی عێراق TBI لە چاوەڕوانی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراقدایە بۆ ئەوەی نوسراویان ئاساتە بكات بۆ گواستنەوەی ئەو پارەیەی بۆ كارمەندانی چاودێری سەر سندوقەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تەرخانكراوە و پێدەچێت لە نزیكترین كایشدا ئەو نوسراوە ئاراستەی بانكی بازرگانی عێراق بكرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









