ترەمپ بانگهێشتی ژاپۆن کرا بۆ بەشداریکردن لە ساڵیادی هێرۆشیما

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووى ئەمریکا | فۆتۆ: AP
SNN
سەرۆکی شارەوانی، هیرۆشیما و ناکازاکی ئەمساڵ لە ڕێگەی نامەیەکەوە بانگهێشتی سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپیان کردووە بەبۆنەی 80 هەمین ساڵیادی بۆمبارانی ئەتۆمی شارەکانی ژاپۆن.
لە نامەکەدا هاتووە “هیوادارین واز لە بیرۆکەی پشت بەستن بە ئەتۆمی بهێنن و دەستپێشخەری بەهێز بکەن بۆ نەهێشتنی چەکی ئەتۆمی و بەرقەرارکردنی ئاشتی هەمیشەیی جیهانی.”
لە ساڵی 2010، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە ژاپۆن جۆن رۆس بوو بە یەکەم نوێنەری ئەمەریکا کە بەشداری لە ڕێوڕەسمی ساڵانەی بۆمبارانی ئەتۆمی هیرۆشیما بکات پێش ئەوەی دوو ساڵ دواتر بەشداری لە ناکازاکی بکات، لە ساڵی 2016، باراک ئۆباما بوو بە یەکەم سەرۆکی ئەمریکا کە سەردانی هیرۆشیما بکات و دواتر جۆ بایدن لە ساڵی 2023 سەردانی کرد.
بەگوێرەی میدیاکانی ژاپۆن، دۆناڵد ترەمپ لە یەکەم خولی سەرۆکایەتییدا ئەو کارەی نەکرد، هەرچەندە سەرۆک شارەوانییەکانی هەردوو شارەکە بانگهێشتیان کردبوو.
بۆمبارانکردنی ئەتۆمی ئەمریکا بۆ سەر دوو شاری ژاپۆن لە 6 و 9 ی ئابی 1945 نزیکەی 214,000 کەسی کوشت و بووە هۆی خێراکردنی خۆبەدەستەوەدانی ژاپۆن و کۆتاییهێنان بە جەنگی جیهانی دووەم.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
10كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









