لەم خولەی پەرلەمان پرۆژەیاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە یەكلایی دەكرێتەوە

هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای هەوڵە چڕو بەردەوامەكانی فراكسیۆنی یەكێتی بۆ تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە، ئەندامێكی لیژنەی هەرێمەكان و پارێزگاكان لە پەرلەمانی عێراق جەخت لەوە دەكاتەوە كە لەم خولەی پەرلەمان هەنگاو بۆ جێبەجێ كردنی ژمارەیەك پرۆژە یاسای گرنگ دەنێت یەكێك لەوانەش دەنگدانە لەسەر پارێزگای هەڵەبجە.
چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بەSNNی ڕاگەیاند: لە درێژەی بەردەوامی هەوڵەكانمان بۆ تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە كە خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ كراوە، دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەدانی واژووی سەرۆك فراكسیۆن و پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە جیاوازەكانمان كۆكردەوە و ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتیمان كرد بۆ ئەوەی ئەو پرۆژە یاسایە بخرێتە بەرنامەی كارەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەموو لایەنەكان كە خاوەن فراكسیۆنی گەورەن لە پەرلەمانی عێراق بەڵێنی ئەوەیان پێداوین كە ئەگەر ئەو پرۆژە یاسایە بخرێتە بەرنامەی كارەوە بۆ دەنگدان، ئەوان هیچ بەربەست و گرفتێكی بۆ دروستناكەن و دەنگی پێدەدەن، بۆیە لە چاوەڕوانی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانین لە دانیشتنەكانی داهاتوودا ئەو پرۆژەیاسایە بخاتە بەرنامەی كارەوە بۆ دەنگدان لەسەری.
شیروان دوبەردانی، ئەندامی لیژنەی هەرێمەكان و پارێزگاكان لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند:لەم خولەی پەرلەمان هەنگاو بۆ جێبەجێ كردنی ژمارەیەك پرۆژە یاسای گرنگ دەنرێت یەكێك لەوانەش دەنگدانە لەسەر پارێزگای هەڵەبجە، بۆیە دەبێت ئەو پرۆژەیاسایە لەم خولەی پەرلەمان یەكلای بكرێتەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









