“هیچ وڵاتێک لە جیهاندا هێندەی عێراق نرخی کارەبای هەرزان نییە”

SNN
عەبدولحەمزە عەبوود ڕایگەیاند، هیچ وڵاتێک لە جیهاندا هێندەی عێراق نرخی کارەبای هەرزان نییە، کە 1500 کیلۆوات کاتژمێرێکی مانگانە بە 10 دینارە، کە ئەوەش هەرزانترینە و هیچ وڵاتێک نییە لە جیهاندا بەو نرخە کارەبا بە هاوڵاتیانی بدات.
عەبدولحەمزە عەبوود راوێژکارێکی وەزارەتی کارەبای عێراق، لە کۆنفرانسی وزەی عێراق کە لە بەغدا ، ڕایگەیاند، “دۆخی کارەبا لە عێراق لە ئاڵنگاریی گەورەی بەردەوامدایە، لەناویشیاندا دۆخی ئەمنی و سیاسی. دەزانین بەشێکی کارەبا و گاز لە چەندین وڵاتی جیاواز هاوردە دەکەین، ئەوەش بۆئەوەی پشت بە تەنیا وڵاتێک نەبەستین بۆ کارەبا، چونکە ئەگەر پشت بە تەنیا وڵاتێک ببەستین، ئەو کات ئەگەر کێشەیەکی ئەمنی و سیاسیمان بۆ دروستبوو، ئەوا هەموو کارەکانیش رادەوەستن“.
باسی لەوەشکرد، “ئەوەی لە هێڵی کەنداودا باشە ئەوەیە، نرخ بەگوێرەی سەکۆی وڵاتانی هاریکاریی کەنداوی عەرەبییە، بە جۆرێک عێراق تەماشای سەکۆکە دەکات و کام نرخەی گونجاو بوو، بۆ ماوەی شەش مانگ گرێبەستی لەگەڵ دەکات. هێڵی سعودیەش رەنگە ساڵ و نیوێکی دیکە تەواو ببێت.”
عەبدولحەمزە عەبوود ئەوەشی خستەروو، “لە ماوەکانی رابردوودا لەگەڵ وڵاتانی کەنداو، تورکیا و ئێران کۆبوونەوە و دانیشتنمان هەبوو. ئێستا هێڵی تورکیا و ئوردن کار دەکەن، بەڵام بڕەکان دیاریکراون، بۆ نموونە هێڵی تورکیا 400 مێگاوات تێناپەڕێنێت، ئوردنیش 150 مێگاوات تێناپەڕێنێت. هێڵی پێکەوەبەستنی کەنداویش کە کۆتایی ئەم ساڵ دەکەوێتەکار، 500 بۆ 1000 مێگاوات لە رێگەیەوە هاوردە دەکەین“.
کۆنفرانسی وزەی عێراق رۆژانی 28 و 29ی کانوونی دووەمی 2025 لە بەغدا بەڕێوەچوو، لە دوو رۆژی کۆنفرانسەکەدا لە رێگەی 14 پانێلەوە گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێک دەکرێت، لەوانەش، فرەیی ئابووریی عێراق، بەکارهێنانی وزەی پاک لەبری وزە نەریتییەکان، وەبەرهێنانی کارەبا و چەند مژارێکی دیکەی ئابووری و وزە.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









