سوودانی لەبارەی بودجەوە داوایەک ئاراستەی پەرلەمانی عێراق دەکات

سودانی
SNN
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی یاسای بودجەی وڵاتەکەیەوە هاتە دەنگ و راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت “پێویستە هەمواری یاسای بودجە بەبێ گۆڕانکاریی پەسەند بکرێت”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی کانوونی دووەم، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەشێکی راگەیەنراوەکەدا ئاشکرایدەکات، پێویستە پەرلەمان هەمواری یاسای بودجە بە بێ گۆڕانکاری پەسەند بکات، ئەوەش بۆ تەواوکردنی پلانەکانی گەشەپێدان، بەپێی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی عێراق و ئەو دیدگایەی لەلایەن بەرنامەی حکومییەوە پەسند کراوە.
تەواوی دەقی راگەیەنراوەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق:
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، میوانداری کۆبوونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان دەکات، بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، لەکۆشکی حکومەت میوانداریی کۆبوونەوەیەکی کرد کە سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی لەخۆگرت، بەئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێز مەحمود مەشهەدانی و جێگرەکانی بەڕێز موحسن عەلی مەندەلاوی و بەڕێز شاخوان عەبدوڵڵا.
لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێوەچوونی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و گرنگی پشتیوانی کردن لە هەنگاوەکانی حکومەت لەتەواوکردنی پڕۆژە خزمەتگوزاری و ئابوورییەکان خرایەڕوو، کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ژیانی هاووڵاتیانەوە هەیە، جگە لە چۆنیەتی پەرەپێدانی هاوکاری نێوان هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن بۆ بەدیهێنانی ئامانج و ئەولەویەتەکانی گەشەپێدان.
لەسەر بنەمای ڕۆڵی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی وەک کۆڵەکەیەکی بنەڕەتی بۆ جێبەجێکردنی ئەو پابەندبوونانەی لەبەرنامەی حکومەتدا هاتووە وەسف کرا، بەشێوەیەک بەرژەوەندیی باڵای نشتیمانی لەبەرچاو بگرێت، و دوایین هەموارکردنەوە کە لەلایەن حکومەتەوە بۆ یاساکە کراوە تاوتوێ کرا، و بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەسەر پابەندبوون بەو دەقە کردەوە کە باس لەپرسی چارەسەرکردنی تێچووی بەرهەمهێنانی بەرمیلێک نەوت دەکات، و ئەنجومەنی وەزیران لەدانیشتنی چل و پێنجەمینیدا لە 5 ی تشرینی دووەمی ڕابردوودا پەسەندی کرد، و نووسراوی ژمارە 15 ی نوێنەری حکومەت لەئەنجومەنی نوێنەران پشتڕاستکرایەوە، کە لە 23 ی کانوونی دووەم بۆ ئەنجومەنی نوێنەران نێردراوە، و هەمان دەق لە لیژنەی دارایی لە پەرلەمان دەنگی لەسەر درا.
بەڕێزیان ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە ئەنجومەنی نوێنەران ئەم هەموارکردنە بەبێ گۆڕانکاری پەسەند بکات، و پلانەکانی گەشەپێدان تەواو بکات، بەگوێرەی بەرژەوەندیی ئابووری عێراق و ئەو تێڕوانینەی کە لەبەرنامەی حکومەت پەسەندکراوە و ئەنجوومەنی نوێنەرانی پەسەندی کردووە.
لە لای خۆیانەوە هەر یەک لە بەڕێزان سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و جێگرەکانی و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان پشتیوانی خۆیان دەربڕی بۆ پەسەندکردنی ئەو دەقەی حکومەت کە نێردراوە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی فیدراڵی و جەخت کرایەوە لەسەر پشتیوانیکردن لە پلان و بەرنامەکانی حکومەت، لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراقییەکان لەهەموو شوێنێک.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









