نوێترین زانیاریی لەبارەی پێکدادانی فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر و هەلیکۆپتەرێکی سەربازیدا لە ئەمریکا

گەڕان بە دوای پارچەکانی فڕۆکە و هەلیکۆپتەرەکە و دۆزینەوەی سەرنشینەکان
SNN
فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگری ئەمریکی بە 64 سەرنشینەوە لەگەڵ هەلیکۆپەرێکی زەربازی کە سێ سەربازی ئەمریکی تێدا بووە و پێکدادان روویدا، بەگوێرەی ئاژانسی رووەیتەرز لەو رووداوەدا تاکو ئێستا نزیکەی 18 تەرم دۆزراوەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی کانوونی دووەم، ئاژانسی رووەیتەرز لەبارەی ئەو رووداوەوە رایگەیاند، فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری ناوچەیی هێڵی ئاسمانی ئەمریکی و هێلیکۆپتەرێکی بلاک هۆکی سوپای ئەمریکا دوای پێکدادانێکی ئاسمانی لە نزیک فڕۆکەخانەی نیشتمانی ڕیگان واشنتۆن کەوتنە ناو ڕووباری ساردی پۆتۆماکەوە.
کەناڵی سی بی ئێس نیوز بە پشتبەستن بە بەرپرسێکی پۆلیس بڵاویکردەوە، تا ئێستا لانیکەم 18 تەرم دەرهێنراون، دوو سەرچاوە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، چەندین تەرم لە ئاوەکە دەرهێنراون بەڵام تا ئێستا بە روونی ژمارەی قوربانییەکان دیارینەکراوە.
هاوکات،هێڵی ئاسمانی ئەمریکی پشتڕاستی کردەوە کە 64 کەس لەناو فڕۆکەکەدا بوون، 60 سەرنشین و چوار ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی. بەرپرسێکی ئەمریکیش ڕایگەیاند، سێ سەرباز لەناو هەلیکۆپتەرەکەدا بوون.
دوای رووداوەکە چەندین تیمی فریاگوزاریی گەیشتوونەتە رووبارى بۆتۆماک بۆ رزگارکردنی سەرنشینانی فڕۆکەکە و تاوەکو ئێستا تەرمی چوار کەس لە شوێنی تێکشکانی فڕۆکەکە هەڵگیراونەتەوە.
وتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە رووداوەکە ئاگادارکراوەتەوە و لەنزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکات، لەبارەی ئەو رووداوەشەوە ترەمپ وتوویەتی “تێکشکانی فڕۆکەکەی واشنتن رووداوێکی ترسناکە”.
لە هەمان کاتدا، فڕۆکەخانەی نیشتمانیی رۆناڵد رەیگن پاش رووداوەکە، سەرجەم راڕەوی فڕۆکەخانەکەی داخستووە و بارى لەناکاوی راگەیاندووە.
هاوکات سەرجەم ئەو گەشتانەی بڕیاربووە لە فڕۆکەخانەی رەیگن بنیشنەوە، ئاڕاستەکەیان بەرەو فڕۆکەخانەی بالتیمۆر گۆڕاوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









