ترەمپ یاسایەكی ئیمزاكرد رێگە بە دەستگیركردنی كۆچبەرە نایاساییەكان دەدات

ترەمپ
SNN-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، فەرمانێكی جێبەجێكاریی ئیمزا كرد بۆ ناردنی 30 هەزار كۆچبەری نایاسایی بۆ گرتووخانەی گوانتانامۆ، هاوکات، یاسایەكی ئیمزاكرد كە رێگە بە دەستگیركردنی كۆچبەرە نایاساییەكان دەدات.
دۆناڵد ترەمپ، لەكاتی ئیمزاكردنی یاساكەدا ڕایگەیاند، بەهۆی ئەم كارەوە ناوی رایلی لە یاساكانی ئەمریكادا نەمر دەبێت و وتیشی، ئەمە یاسایەكی زۆر گرنگە.
لیكن رایلی، ناوی ئەو خوێندكارە ئەمریكییە تەمەن 22 ساڵەیە كە لەلایەن كۆچبەرێكی ڤەنزوێلییەوە كوژرا، ئەم یاسایە ئەو كۆچبەرە نایاساییانەش دەگرێتەوە كە تۆمەتبارن بە تاوانەكانی وەك دزی و توندوتیژی.
ترەمپ دەیەوێت، زیندانی سەربازیی گوانتانامۆ كە تایبەتە بەو دەستگیركراوانەی تۆمەتبارن بە تیرۆر، ئامادەبكرێت بۆ وەرگرتنی 30 هەزار كۆچبەری نایاسایی.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
22كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









