كاندیدە بەهێزەكان بۆ پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە لە SNNەوە باس لە وەرگرتنی ئەو پۆستە دەكەن

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای خانەنشینبوونی هەریەكە لە پارێزگاری هەڵەبجە و جێگرەكەی، ماوەی چەند ڕۆژێكە باس لە سێ كەسی دیكە دەكرێت وەك جێگرەوە بۆ پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە، بەڵام ئەو سێ كەسە لە SNNەوە بێ ئاگایی خۆیان لەبارەی ئەو هەواڵانەوە ڕادەگەیەنن.
نوخشە ناسیح، قایمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە كە باس دەكرێت یەكێك بێت لە كاندیدەكان بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: تاوەکو ئێستا نە لەلایەن حكومەت و وەزارەتی ناوخۆ وە نە لەلایەن حزبەوە هیچم پێنەوتراوە بۆ ئەوەی پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە بگرمە ئەستۆ و ئەو پۆستە بەڕێوە ببەم، ئەوەی باس دەكرێت تەنها لە ڕاگەیاندنەكانەوەیە و هیچ شتێكی فەرمی نییە بۆ ئەوەی من ببمە پارێزگاری هەڵەبجە.
د.مەهاباد كامیل، سەرۆكی پێشووی زانكۆی هەڵەبجە كە باس لەوەدەكرێت ئەویش یەكێك بێت لە كاندیدەكان بۆ پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: دوێنێ كە ئەو هەواڵە بڵاوبوویەوە كە گوایە من كاندیدم بۆ پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە منیش وەك هەر هاووڵاتییەكی ئاسایی ئاگاداری ئەو هەواڵەم، چونكە نە بەفەرمی نە بە نافەرمی هیچم لەگەڵ نەوتراوە بۆ ئەوەی ببمە پارێزگاری هەڵەبجە، بەڵام حیزب لە هەر شوێنێك كاری بە من هەبێت ئامادەم خزمەت بكەم.
د. مەهاباد ئەوەشی خستەڕوو، بەهەمان شێوە قسەشم لەگەڵ شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی كردووە, ناوبراویش بێئاگایی خۆی لەو بابەتە دەربڕیوە و جەختی لەوە كردەوە كە هیچ شتیكی فەرمی بەویش نەوتراوە بۆ ئەوەی ببێتە پارێزگاری هەڵەبجە لە جێگەی (ئازاد تۆفیق).
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









