نوخشە ناسیح، قائیمقامی هەڵەبجە: هەڵەبجە لە بۆشایی یاساییدایە

هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
قائیمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە ئاشكرایكرد كە لە دوێنێوە پارێزگاری هەڵەبجە و جێگرەكەی دەستیان لە كارەكانیان هەڵگرتووە بە هۆی خانەنشینبوونیانەوە، ئێستا كەس نییە ئیش و كارەكانی پارێزگا ڕاپەڕێنێت و واژۆ لەسەر نوسراوەكان بكات، وەزارەتی ناوخۆش كەسی بۆ جێگرەوەیان ڕانەسپاردووە.
نوخشە ناسیح، قایقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی بە گوێرەی یاسایی خانەنشینی هەریەكە لە ( ئازاد تۆفیق) پارێزگاری هەڵەبجە و ( شاهێن حەمە ڕەزا) جێگری پارێزگای هەڵەبجە خانەنشین بوون، لە دوێنێوە ڕۆشتوونەتەوە ماڵەوە و ئێستا لە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە كەس نییە واژۆ لەسەر نوسراوەكان بكات و ئیش و كارەكان راپەڕینێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئەمڕۆش وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم هیچ كەسێكی ڕانەسپاردووە بۆ ئەوەی ئەگەر بەشیوەیەكی كاتیش بێت ببێتە جێگرەوەی پارێزگاری هەڵەبجە بۆ ڕاپەڕاندنی ئیش و كارەكان و ئێمەش نازانین وەزارەتی ناوخۆ كێ ڕادەسپێرێت.
قائیمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، لەڕووی یاساییەوە من ناتوانم لە بری پارێزگاری هەڵەبجە واژۆ لەسەر نوسراو بكەم یان ببمە جێگرەوەی پارێزگار تا ئەوكاتەی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە ڕانەسپێردرێم، بۆیە ئێستا هەڵەبجە لە بۆشایی یاسایدایە و دەبێت وەزارەتی ناوخۆ ئەو پرسە چارەسەر بكات.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









