نوێنەری نانەواخانەکانی سلێمانی: بەهۆی گرانی ئاردەوە نان هەرزان نەبووە

نانی بازاڕی
SNN
نوێنەری نانەواخانەکانی سلێمانی رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی بڵاوبووەتەوە کە گوایە نان بە قەبارە و کێشی جاران هەرزان بووە راست نییە، دەڵێت “ئارد گرانتر بووە و ناتوانین هەشت نان بە قەبارە و کێشی جارانەوە بکەین بە هەزار دینار”.
داود عومەر، نوێنەری نانەواخانەکانی سلێمانی بە ماڵپەڕی SNNی راگەیاند، ئەو هەواڵانەی لە بارەی هەرزانبوونی نانی بازاڕەوە بڵاوبووەتەوە کە گوایە هەشت نان بە کێش و قەبارەی جاران بە هەزار دینار دەفرۆشرێت، راست نییە و بگرە ئارد گرانتر بووە و زۆر لەسەرمان دەکەوێت.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەر نرخی ئارد بەو جۆرە بەرزبێتەوە ئەگەری هەیە نەک نرخی نان هەرزان بێت بەڵکو گرانتریش دەبێت بە جۆرێک کێشی گونک کەمتر دەکەنەوە، دەڵێت “غاز و ئارد خۆمان دەیکڕین و پارەی ئاو و کارەبا دەدەین ئەگەر حکومەت ئەمانەمان لەسەر کەمنەکاتەوە ناتوانین نرخی نان هەرزان بکەین”.
وتیشی” فەردەیەک ئاردی تورکی بووە بە 41 هەزار دینار، هەروەها لە فەردەیەک ئارد 10 نان بدەین بە هەزار دینار 100 هەزار دینار زەرەر دەکەین، ئەگەر 8 نانیش بدەین بە هەزار دینار بە کێش و قەبارەی جاران ئەوا بۆ هەر فەردەیەک ئارد نزیکەی 60 هەزار دینار زەرەر دەکەین”.
ئەوەشیخستووەتە روو، لە ئێستادا کاری لەپێشینەمان ئەوەیە نوسراو لەسەر ئەو کەسانە بەرزبکەینەوە کە بەبێ مۆڵەت تەنورێک بۆخۆیان دادەنێن و باج و رسومات نادەن و سەرقاڵی فرۆشتنی نانە و مەرجی تەندروستیان تێدا نییە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026كەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









