
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات بەگوێرەی ڕێنماییەكانی وەزارەتی بازرگانی عێراق، هەر هاووڵاتییەك كارتی نشتیمانی نەبێت بەشەخۆراكی مانگانە دەبڕدرێت، هاوكات هەر فەرمانبەرێكیش مووچەكەی سەروو دوو ملیۆن دیناربێت ئەوا بەشەخۆراكی پێنادرێت.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بۆ ئەمساڵیش پێدان و دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگای هاووڵاتیان لە لایەن بریكارەكانی خۆراكەوە بەردەوامی دەبێت، بەڵام ئەگەر كەسێك خاوەنی كارتی نشتیمانی نەبێت ئەوا بەشەخۆراكی مانگانەی ڕادەگیرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر بەگوێرەی ڕێنماییەكانی وەزارەتی بازرگانی عێراق، ئەو فەرمانبەرانەی كە مانگانە داهاتەكانیان دەگاتە سەروو دوو ملیۆن دینار، بەهەمان شێوە ئەوانیش بەشەخۆراكی مانگانەیان ڕادەگیرێت و پێیان نادرێت، بەڵام دەتوانن ببنە خاوەنی فۆڕمی خۆراك و فۆڕمەكەیان هەڵدەپەسێندرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو، بۆ ئەمساڵیش لە مانگی ڕەمەزاندا جگە لەو مادانەی كە لەبەشەخۆراكی مانگانە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشكراوە دوو مادەی دیكەش كە بریتین لە ( هێلكە و ئاردی سفر) بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەكرێت و ئامادەكاریش بۆ ئەومەبەستە كراوە.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









