
SNN-
فەرمانگەى ژینگەى هەولێرڕایگەیاند، كۆمپانیایه‌كى ئینته‌رنێتى پابه‌ندكرد پڕۆژه‌ى له‌برى سه‌وزكردن، له شه‌قامى 120 مه‌تری هەولێر به‌درێژایی 120 مه‌تر سه‌وزبكات.
دڵشاد حسێن هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر ڕایگەیاند، کۆمپانیاى فاستلینک بەهۆی ئەوەی لە شوێنی دامەزراندنی خۆی ڕووبەری نییە بۆ سەوزکردن پابه‌ندكراوه به جێبه‌جێكردنى ئه‌م پڕۆژه‌یه، ئه‌و شوێنه‌ى سه‌وزى ده‌كات بریتییه له غاباتی شەقامی 120 مەترى له گەڕەکی عەدالە و ده‌ستیان به‌كاركردن كردووه.
پابه‌ندكردنى ئه‌م كۆمپانیایه پاڵپشت بە حوکمە کۆتاییەکانى رێنمایى 1ى ساڵى 2024ـى دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگەى هەرێم، کە لە ماددەى 13 ئاماژەى پێکراوە، جێبه‌جێی ده‌كات.
له‌برى سه‌وزكردن، پڕۆژه‌یه‌كی ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگه‌یه له هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌و كۆمپانیا و پرۆژانه‌ى كه كاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر ژینگه هه‌یه، پابه‌ند ده‌كرێن كه سه‌وزایی بچێنن، هەر پڕۆژەیەکیش لە رووبەرەکەیدا مەودای زیادکردنی سەوزایی نەبێت، ئەوا لە شوێنێکی تر کە فەرمانگەی ژینگە بۆی دیاری دەکات ، پڕۆژەی لەبری سەوزکردن جێبەجێدەکات.
کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یه‌كه‌م 2, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









