ئیسڕائیل ئازادکردنی زیندانییە فەلەستینییەکانی راگرت

SNN
ئیدارەی زیندانەكانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لەسەر ئاستی سیاسی ڕێنماییان پێگەیشتووە بوەستن لە ئازادكردنی زیندانییە فەڵەستینییەكان.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئیسرائیل، ئەو پاسانەی بەنیازبوون زیندانییە فەڵەستینیەكان بگوازنەوە، گەڕاونەتەوە بۆ شوێنی خۆیان، لەلایەن خۆیەوە ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، تا كاتێكی نادیار ئازادكردنی زیندانییە فەڵەستینیەكان ڕاگیراوە.
هەر لەوبارەیەوە، ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆت، لەزاری سەرچاوەیەكی ئەمنیی بڵاویكردەوە “ڕێنماییمان پێدراوە ئازادكردنی زیندانییە فەڵەستینییەكان ڕابگرین، بەهۆی ئەو دیمەنانەی لەچوارچێوەی ئازادكردنی بارمتە ئیسرائیلییەكان لە خان یونس بینراوە”.
كەناڵی 12 ی ئیسرائیل لەوبارەیەوە بڵاویكردووەتەوە، لیژنەی دەرەوە و ئاسایش لە كنێست داوای كردووە دانیشتنێكی بەپەلە ئەنجام بدرێت بەهۆی ئەو دیمەنانەی لەكاتی ئازادكردنی بارمتە ئیسرائیلییەكان بینراوە.
ئەمڕۆ لە كاروانی سێیەمی ئازادكردنی بارمتەكانی ئیسرائیل سێ بارمتە ڕادەستی ئیسرائیل كرانەوە، لەگەڵ چەند كەسێكی تایلەندی كە لەچوارچێوەی ڕێككەوتنی ئاگربەستدا نەبوون، بڕیاربوو لەبەرامبەردا ئیسرائیل 110 فەڵەستینی ئازاد بكات.
سلێمانی؛ سیستمی دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراو دەبێتە تاک و جووت
ئهیلول 18, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








