” بۆتێپەڕاندنی هەمواری پرۆژەیاسای بودجە هەموو فراكسیۆنە كوردییەكان یەكدەنگین”
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە كە لە دانیشتنی ڕۆژی یەك شەممەی داهاتووی پەرلەمانی عێراق هەمواری پرۆژەیاسای بودجە دەنگی لەسەر بدرێت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیش لە پەرلەمانی عێراق جەخت لەوە دەكاتەوە كە سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكان یەكدەنگین بۆ تێپەڕاندن و دەنگدان بەو هەموارە و دەستكردنەوە بە هەناردەكردنەوەی نەوت.
هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق یەكدەنگین بۆ تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجەی عیراق بۆ ساڵی 2025 بەتایبەت ئەو ماددەیەی كە پەیوەندی بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمەوە هەیە و بە تێپەڕاندنی ئەو هەموارەش دەرگایەكی گەورە دەكرێتەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێر و بەغدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكێتی پشتیوانی لە هەمواری پرۆژە یاسای بودجە دەكەین، بەتایبەت ئەو هەموارەی كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە پەسندكراوە و نێردراوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، هاوكات ئێمە لەگەڵ دەقی ئەو پرۆژەیەین كە لەلایەن حكومەتەوە نێردراوە و هەر دەستكارییەكی پرۆژە یاساكە كرابێت لەدوای پەسندكردنی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە لەگەڵیدا نین.
د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو خشتەی بەرنامەی كارەی لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بۆ ماننێردراوە، وابڕیارە ڕۆژی یەك شەممە 2/2/2025 دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت كە چوار تەوەر لە خۆدەگرێت، بڕگەی یەكەمی دانیشتنەكە تایبەت بە دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ سێ ساڵی دارایی، هاوكات ئەگەر نیسابی یاسایی هەبێت ئەوا دەنگ لەسەر هەموارەكە دەدرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









