ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی چڕی باران و بەفر کۆتایی بەم دۆخە وشکە دەهێنێت

بارانبارین
SNN
جابر زیادی پێشبینیکاری کەشوهەوا رایگەیاند، شەپۆلێکی چری باران و نزمە پاڵەپەستۆ لەم هەفتەیەدا روو لە ناوچەکانی هەرێم و بەشێک لە ناوچەکانی پارێزگای سەڵاحەدین دەکات.
جابر ئاماژەی بەوەشکردووە، شەپۆلەکە کۆتایی بە دۆخی وشکی و بێ بارانییە دەهێنێت کە ماوەی چەند هەفتەیەکە هەرێمی کوردستانئ گرتووەتەوە بەجۆرێک شەپۆلەکە و ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەیی کە دێتە سەر ناوچەکانی هەرێم شەپۆلی چڕی باران و بەفرن لە ناوچە بەرزەکانی هەرێم بەدوای خۆیدا دەهێنێت و پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن بەتایبەتی لە بەرواری 8ی شوباتەوە.
لەبارەی کاتی شەپۆلەکەوە جار زیادی روونی دەکاتەوە کە لە بەرواری 5ی شوباتەوە واتا ناوەراست و کۆتایی ئەم هەفتەیە نزمە پاڵەپەستۆکە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و لە رۆژانی پێنجشەمەدا شەپۆلەکە دەگاتە لوتکە، هەرچی ناوچەکانی ناوەراست و باشوورە چاوەڕوانی بارانێکی ئەوتۆ ناکرێت و بە پێچەوانەوە بایەکی سیبیری سارد لە ناوچەکانی باشووری عێراق دەکات.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









