زانیاری ورد لەسەر كۆبوونەوەكانی شاندی هەرێم بە غدا لە SNNەوە بخوێنەرەوە

شاندی هەرێم لە بەغدا
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو شاندێكی تەكنیكی فراوان لە هەرێمی كوردستانەوە گەیشتنە بەغدا وابڕیارە لە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆوە لە ماڵی وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق و بەرپرسانی تەكنیكی ئەو وەزارەتە دەستبكرێت بە كۆبوونەوەكانیان، هاوكات شاندەكەی هەرێم بە نیازن نزیكەی هەفتەیەك لە بەغدا بمێننەوە بۆ یەكلاكردنەوەی سەرجەم دۆسییەكان.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNشاندەكەی هەرێم كە (ئاوات شێخ جەناب) وەزیری دارایی هەرێم سەرۆكایەتی دەكات و جگە لە سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، 16 بەرپرسی باڵای دیكەی وەزارەتی دارایی هەرێم لەگەڵ شاندەكە ڕۆشتوونەتە بەغدا و سەرجەم دوسییەكانی فەرمانبەران بە لیستی مووچە، لیستی خانەنشینانی نوێ، لیستی مووچەخۆرانی هێزی ئەمنییەكان، خانەنشینانی سەربازی و چاودێرانی كۆمەڵایەتی و بڕی مووچەی سەرجەم ئەو چین و توێژانە جیاكراونەتەوە و بە سیستەمی ( پایرۆڵ) ئامادە كراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمڕۆ دوا نیوەڕۆ دەستدەكرێت بە كۆبوونەوەكان و ئەمڕۆ تەنها ملەفەكان دیاری دەكرێن كە گفتوگۆیان لەبارەوە بكرێت، وەك مەلەفی خانەنشینانی نوێ كە ژمارەیان نزیكەی 30 هەزار خانەنشینە، بڕی مووچەی فەرمانبەران و ژمارەی كۆتایی فەرمانبەران و لیستی مووچەی مانگی یەك بەو جۆرەی وەزارەتی دارایی عێراق داوایكردووە، پاشان لە ڕۆژانی داهاتوو هەردوو شاندەكە دەچنە ناو وردەكارییەكانەوە و بڕیار لەسەر مەلەفەكان دەدەن.
لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە ئەم شاندەی هەرێم كەچوونەتە بەغدا دەستەڵاتی تەواوەتییان لەلایەن سەرۆكی حكومەتەوە پێدراوە بۆ گەیشتن بەڕێككەوتن، هاوكات شاندەكەی هەرێمیش مەبەستیان كە بۆ ماوەی هەفتەیەك لە بەغدا بمێننەوە بۆ ئەوەی سەرجەم دۆسییەكان یەكلایی بكەنەوە و پێویست نەكات هەموو مانگێك شاند سەردانی بەغدا بكات و لیستی مووچەی ئەم مانگە ببێتە بنەمان بۆ مانگەكانی داهاتوو.
ئەوەی بەلای شاندی هەرێمەوە گرنگە و دەیانەوێت لەسەردانەكەیاندا یەكلایی بكەنەوە بابەتی مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردووە، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق ڕەتیكردووەتەوە پارە بۆ مووچەی ئەو مانگە تەرخان بكات، هاوكات دەشیانەوێت كە مووچەی مانگەكانی ئەمساڵ لەكاتی خۆیدا ڕەوانە بكرێت و دوانەكەوێت و وەك هەرێمێك مامەڵە لەگەڵ كورددستان بكرێت نەك پارێزگا.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








