ئەو فەرمانبەرانەی 18مووچەی خانەنشینیان بۆ خەرجدەكرێت كامانەن؟

مووچە بودجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەدوای جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو لە هەرێمی كوردستان كە تەمەنی 60 ساڵی یان 25 ساڵ خزمەتی كردووەتە بنەما بۆ خانەنشینكردن، لەهەرێمی كوردستان نزیكەی 30 هەزار فەرمانبەر خانەنشین دەبن، هاوكات سەرجەمیشیان 18 مووچەیان بۆ خەرجدەكرێت.
سادق عوسمان، وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی كوردستان، بە SNN-ی ڕاگەیاند: بابەتی خانەشینكردنی فەرمانبەران بە گوێرەی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق زۆر بڕگەو بابەت و وردەكاری لە خۆدەگرێت، یەكێك لەو بڕگانەی كە لەم یاسایەدا هەیە و لە بەرژەوەندی ئەو فەرمانبەرانەیە كە بەم یاسایە ئێستا خانەنشین دەبن ئەوەیە كە دەتوانن 18 مووچە بەسەر یەكەوە وەربگرن.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەرگرتنی 18 مووچەكە بەجۆریكە كە شەش مووچەیان لەلایەن فەرمانگەكەی خۆیەوە بۆی خەرجدەكرێت و 12 موچەشیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینییەوە خەرجدەكرێت كە لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە پارەكەی بۆ تەرخاندەكرێت، هاوكات بڕیارەكە تەنها ئەو سێ تەمەنە دەگرێتەوە كە ئەمساڵ خانەنشین دەبن.
وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی كوردستان، ئەوەشی خستەڕوو، پێدانی 18 مووچەكە ئەوانە ناگرێتەوە كە لە ماوەی ساڵانی رابردوو خانەنشین بوونە و ئەو پارەیان وەرنەگرتووە، چونكە ئەوانە پێشتر بە یاساكەی هەرێمی كوردستان خانەنشین بوون كە لە عێراق كاری پێنەكراوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








