سەردانی شاندی هەریم بۆ بەغدا كۆبوونەوەی شاندی تەكنیكی یەكێتی و پارتی دواخست

لۆگۆى یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە وابڕیار بوو ئەمڕۆ بۆجاری پێنجەم هەردوو لیژنەی تەكنیكی یەكێتی و پارتی لە شاری هەولێر كۆببنەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەو شاندەی حكومەتی هەرێم ئێستا لە بەغدان ئەندامی لیژنەی تەكنیكی یەكێتی و پارتین، بۆیە كۆبوونەوەكە ئەنجام نادرێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN وابڕیار بوو كە ئەمڕۆ شەممە لە مەكتەبی سیاسی پارتی لە شاری هەولێر، بۆجاری پێنجەم هەردوو لیژنەی تەكنیكیی یەكێتی و پارتی كۆببنەوە و كۆتایی بە ئامادەكردنی ڕەشنوسێك بهێنن بۆ ئەوەی بیدەنە شاندی باڵای پارتی و یەكێتی بۆ گەیشتن بەڕێككەوتن لەسەر پێكهێنانی كابینەی 10ی حكومەتی هەرێم، بەڵام ئەمڕۆ كۆبوونەوەكە بەڕێوە ناچێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەوەی لە لیژنەی تەكنیكی هەردولا، ئەندامیان هەیە لەو شاندەی كە ئێستا سەردانی بەغدایان كردووە بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی مووچەی فەرمانبەران، بۆیە كۆبوونەوەی لیژنە تەكنیكییەكەی هەردوولا دەكەوێتەكاتی دوای گەڕانەوەی شاندەكەی هەرێم لە بەغدا.
لیژنەی تەكنیكی یەكێتی بریتن لە هەریەكە لە( د. رێواز فایەق شاڵاو شێخ سەلاح و ئامانج رەحیم) كە لە ئێستادا (ئامانج ڕەحیحم) لە بەغدایە، هاوكات شانی پارتیش بریتین لە هەریەكە لە( پشتیوان سادق ودڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح) كە لە ئێستادا ( ئومێد سەباح) لە بەغدایە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









