ئەو پێنج کەسەی کە بە تۆمەتی کوشتنی سەلوان مۆمیکا دەستگیرکرابوون ئازادکران

سەلوان مۆمیکا
SNN
داواکاری گشتیی سوید ڕایگەیاند، دادگای سوید، ئەو پێنج کەسەی کە بە تۆمەتی کوشتنی سەلوان مۆمیکا دەستگیرکرابوون، ئازادکران.
راسمس ئۆمان، داواکاری گشتیی سوید ڕایگەیاند: “هیچ بەڵگەیەک نییە کە بیسلەمێنێت، ئەو پێنج کەسەی تۆمەتبارەی کوشتنی سەلوان مۆمیکا بوون تاوانەکەیان ئەنجامدابێت، بۆیە هیچ هۆکارێک بۆ بەندکردنیان نییە”.
وتیشی، لێکۆڵینەوەکان لەسەر کوشتنی پەنابەرە عێراقییەکە بەردەوامن
سەلوان مۆمیکا ئەو هاوڵاتییە عیراقییەی کە ساڵی 2023 چەندجارێک قورئانی سوتاند لە سوید، کاتژمێر 11ی شەوی29ی 1ی 2025، تەرمەکەی بە کوژراوی لە شوقەکەیدا دۆزرایەوە و بەپێی راپۆرتی پۆلیس، تەرمەکەی شوێنەواری گولـلەی پێوەبووە.
دەستبردنی سەلوان مۆمیکا بۆ سوتاندنی قورئان لە ساڵانی رابردودا، بووەهۆی كاردانەوەی توند لەلایەن ژمارەیەك لە وڵاتانی جیهانییەوە، هەروەك حكومەتی سوید پێشتر رایگەیاندبوو كە بۆتە بەرزكردنەوەی ئاستی هەڕەشەی تیرۆریستی لەسەر وڵاتەكەیان. بەڵام حوكمەكەی كە بڕیاربوو 30ی كانونی دووەم رابگەیەنێت پەیوەست نەبووە بە سوتاندنی قورئان، بەڵكو پەیوەست بووە بەو سوكایەتییەی بە گروپە نەتەوەییەكانی كردووە لەكاتی سوتاننی قورئاندا
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









