
عومەر گوڵپی
SNN-
عومه‌ر گوڵپی ئه‌ندامی خولی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، دابینكردنی مووچه‌ی مانگی 12ی 2024 له‌ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمه و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش پاره‌ی پێویستی له‌به‌رده‌ستدا هه‌یه.
عومه‌ر گوڵپی له‌په‌یامێكدا ڕایگەیاند، “به‌غدا 950 ملیار دیناری بۆ مووچه‌ی مانگی یەکی ئەمساڵ نارد، مووچه‌ی مانگی 12ی 2024یش له ئه‌ستۆی هه‌رێمه، چونكه به پێی ڕاگه‌یه‌نراوی فه‌رمی حكومه‌ت، به‌غدا بڕی 950 دیناری بۆ مووچه‌ی مانگی یەک خسته سه‌ر ئه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، به بێئه‌وه‌ی هیچ ئاماژه‌یه‌ك به مووچه‌ی مانگی 12 بكات”.
راشیگه‌یاندووه، “مووچه‌ی مانگی 12 له ئه‌ستۆی حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوی هه‌رێمه، به‌غدا به به‌ڵگه خۆی له‌و به‌رپرسیارێتیه هێناوه‌ته ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌ش به دوو هۆكار، یه‌كه‌میان بۆ موچه‌ی مانگی (كانونی یه‌كه‌م/12) وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڕی 441 ملیار دیناری ناردوه و وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌رگرتووه، دوه‌میش به پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی حه‌وت مانگی ساڵی 2024 هیچ بڕه پاره‌یه‌كی له داهاتی ناوخۆ بۆ به‌غدا نه‌ناردووه، كه ده‌بوو بۆ هه‌ر مانگێك نزیكه‌ی 80 ملیار دینار بنێرێت كه بۆ حه‌وت مانگه‌كه ده‌كاته 560 ملیار دینار”.
عومه‌ر گوڵپی باسی لەوەشکردووە، “به‌مجۆره ئه‌و دو بڕه پاره‌یه ده‌كاته زیاتر له یه‌ك ترلیۆن دینار كه به‌شی ته‌واوه‌تی مووچه‌ی مانگی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی ساڵی ڕابردو ده‌كات، واته به هه‌موو پێوه‌رێكی ژمێریاریی و یاسایی ئه‌ركی حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوی هه‌رێمه مووچه‌ی مانگی (كانونی یه‌كه‌م/12) دابه‌شبكات له‌و پاره‌یه‌ی به‌غدا ناردویه‌تی و له‌وه‌شی كه ده‌بو بینێرێت بۆ به‌غدا و نه‌یناردوه‌ته‌وه، هه‌رێم ئه‌گه‌ر پشكی به‌غدای له داهاتی ناوخۆ نه‌ناردوه بۆ به‌غدا ده‌بێت بۆ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم خه‌رجی بكات.”
عومەر گوڵپی ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویسته هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ئه‌م ڕاستیه بزانێت و هه‌موو پێكه‌وه كاربكه‌ن بۆ فشاركردن تا هه‌رێم ده‌چێته ژێرباری به‌رپرسیارێتی مووچه‌ی مانگی 12و خه‌رجی ده‌كات.
ئەمەش لە کاتێکدایە، به‌غدا بڕی 950 دیناری بۆ موچه‌ی مانگی یەک خسته سه‌ر ئه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، به بێئه‌وه‌ی هیچ ئاماژه‌یه‌ك به موچه‌ی مانگی 12 بكات.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








