ئەمڕۆ پارەی كارمەندانی كۆمیسیۆن لە دهۆك دابەشكراوە و لە سلێمانی و هەولێریش وادەكەی دیاریكرا

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی كۆمیسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرایكرد كە ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕێگەی 10 بانكی سنووری پاریزگای دهۆكەوە دەستكروە بەدابەشكردنی پارەی كارمەندانی چاودێری كۆمیسیۆن، هاوكات سەرەتای هەفتەی داهاتووش لە سلێمانی و هەولێر دابەشدەكرێت.
نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان لەكۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: وەك ئەوەی پێشتر ڕامانگەیاندوبوو كە پارەی چاودێرانی كۆمیسیۆن لە بانكی بازرگانی عێراق TBIیە، ئەمڕۆ دوای تەواوكردنی ڕێكارەكانی گواستنەوەی ئەو پارەیە بۆ بانكەكان، تواندرا دەستبكرێت بەدابەشكردنی ئەو پارەیە، بۆ ئەومەبەستەش 10 بانكی سنووری پارێزگای دهۆك تەرخانكراون بۆ دابەشكردنی پارەكە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهەمان شێوەی كارمەندانی چاودێری سەر سندوقەكانی هەڵبژاردن لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەولێریش پارەكانیان لە بانكی بازرگانی عێراق TBIیە و ئەگەر تا كۆتایی ئەم هەفتەیە فریانەكەوین ڕێكارەكانی گواستنەوەی بۆ بانكەكان تەواو بكەین ئەوا لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەهەمان شێوە لە سنووری سلێمانی و هەولێریش بڕی ئەو پارانە بەسەر كارمەندانی چاودێری كۆمیسیۆن دابەشدەكرێت.
پێشتریش جمانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی بالای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەی بە SNNڕاگەیاندبوو كە ژمارەی كارمەندانی سەر سندووقەكانی دەنگدان زیاتر لە 41 هەزار كەس بووە كە لە فەرمانبەرانی حكومی و دەرچووانی زانكۆو پەیمانگاكان پێكهاتوون، بڕی پارەی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان 250 هەزار دینارە و كارمەندانی دامەزراویش بڕی 150 هەزار دینارە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









