
ئیلۆن مەسک
SNN-
سیناتۆرێکى کۆمارییەکانى ئەمەریکا گروپەکانى نزیک لە ئێران لە عێراق تۆمەتبار دەکات بە بردنى دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار لە بانکی رافیدەین و داوا لە ئیلۆن مەسک دەکات لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە بکات.
جۆو وێڵسن، لە نوێترین بڵاوکراوەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: “داوا لە ئیلۆن مەسک، وەزیرى کارامەیی دەکەم لێکۆڵینەوە لە بردنى 2.5 ملیار دۆلار بکات لە بانکی رافیدەین لەلایەن گروپە عێراقییەکانی سەر بە ئێران”.
جۆو وێڵسن، سیناتۆری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و نوێنەری ویلایەتی کارۆلاینای باکوور و ئەندامی پارتی کۆمارییەکان ڕایگەیاند، “ئەم دزییە لە کاتێکدا روودەدات کە پارەی ئەمەریکییەکان دەچێت بۆ بانکی ناوەندی عێراق”، پاشان دەپرسێت: “بۆچی وەزارەتی خەزێنە رێگە دەدات پارەی ئەمەریکییەکان بڕوات بۆ رژێمی ئێران و رێکخراوی بەدر؟”. لە کۆتایشدا دەڵێت: “ترەمپ چاکی دەکاتەوە”، واتە ترەمپ رێگریی دەکات کە گروپەکانی سەر بە ئێران بەوشێوەیە پارەدار بکرێن..
جۆو وێڵسن هەروەها بە تەنزەوە باسى کۆبوونەوەى قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، لەگەڵ باڵوێزی ئێران لە عێراق دەکات بە کۆمیدیا ناوى دەبات، هاوکات، داوا لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ دەکات دەستی بریکارەکانی ئێران لە عێراق ببڕێت و بەتوندترین شێوە دژی ئێران بوەستێتەوە.
لەگەڵ دەستبەکاربوونی وەکو سەرۆکی ئەمەریکا، تیمی دۆناڵد ترەمپ و کەسانی نزیک لە ئیدارەکەی بەتوندی لێدوان دەدەن دژی ئێران و بریکارەکانی بە تایبەت لە عێراق، یەکێک لەوانە جۆو ویڵسنە، کۆتایی مانگى رابردوو، جۆو وێڵسن، بایدن و برێت مهكگۆركى تۆمەتبارکرد بەوەى ڕێگهیان به بانكی ڕافیدهین گهورهترین بانكی حكومی له عێراق داوە ببێته ئامێری سپیكردنهوهی پاره بۆ ڕژێمی ئێران و بریکارەکانى و داواى لە ترەمپ کرد بانکەکە سزا بدات.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









