وەزارەتی دارایی عێراق تەمویلی پارەی مانگی یەكی ڕەوانە كرد و مانگی 12 پاشكەوت كرا

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
كەمێك پێش ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق دەستیكرد بە تەمویلكردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆمانگی یەكی ئەمساڵ، كە بڕەكەی 958 ملیار دینارە، هاوكات بۆ مووچەی مانگی 12 بڕیاردراوە پاشكەوت بكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، كەمێك پێش ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق دەستیكرد بە تەمویلكردنی ژمارەی بانكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە دابینكردنی بڕی 958 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر هەیە كە هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی یەك بڵاوبكاتەوە، ئەگەر ئەمڕۆش نەبێت ئەوا بەدڵنیاییەوە سبەی لیستی مووچە ڕادەیەگەندرێت و دەستبەدابەشكردنی مووچە دەكرێت.
ئەو سەرچاوەیەی SNNئەوەشی وت، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیارینەداوە كە هیچ بڕە پارەیەك بۆ مووچەی مانگی 12 بنێرێت و مەرجی ناردنی ئەو 958 ملیارەشی ئەوە بووە كە دەبێت بۆ مووچەی مانگی یەك خەرج بكرێت، بۆیە وەزارەتی دارایی بڕیاری پاشەكەوتكردنی ئەو مووچەیەی داوە چونكە داهاتی ناوخۆ بەشی ئەوەناكات مووچەیەكی تەواوی پێدابەشبكرێت، چونكە دەبێت مانگانە لە %50ی داهات بۆ عێراق بگەڕێنێتەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









