
دادگای باڵاى فیدراڵی عێراق | فۆتۆ: iraqja.iq
SNN
دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق کارکردنى بە یاساکانى بارى کەسێتى و گەڕاندنەوەى موڵک و ماڵ و لێبوردنى گشتى راگرت، دواى 15 رۆژ لە پەسەندکردنیان لەلایەن پەرلەمانى عێراقەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 4ی شوبات، دادگای فیدراڵی عێراق سێ یاسای راگرت کە لە پەرلەمانی عێراقەوە پەسەند کرابوو، ئەوانیش یاسای لێبوردنی گشتی و یاسای باری کەسێتی و گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان.
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە راگرتنی ئەو سێ یاسایە ئاماژەی بەوەکردووە، دەیانەوێت بزانن یاساکانی باری کەسی و لێبوردنی گشتی و گەڕانەوەی موڵکوماڵ لەگەڵ دەستوری وڵاتدا دەگونجێت یاخود ناگونجێت، ئەوکاتە بڕیاری یەکلاکەرەوەی لەسەر دەدات.
هاوکات، ئەو سێ یاسایە داواکارى هەر سێ پێکهاتەى شیعە و سوننە و کورد بوو، لە کۆبوونەوەى 21 ى کانونى دووەمى رابردوودا بەیەکجار لەلایەن پەرلەمانى عێراقەوە پەسەندکرابوون
لەکاتی خۆیدا پەسەندکردنى ئەو سێ پڕۆژە یاسایە ناڕەزایی بەشێک لە پەرلەمانتارانى لێکەوتەوە و ئاماژەیان بەوەدا کە پڕۆژەکان نەخراونەتە دەنگدانەوە و تێپەڕێنراون.
پەرلەمانتارە ناڕازییەکان لە دادگاى فیدراڵى تانەیان لە دانیشتنەکەى پەرلەماندا بۆ تێپەڕاندنى ئەو سێ پڕۆژەیاسایە و هاوکات هەڵمەتێکى واژۆکۆکردنەوەیان بۆ لابردنى مەحمود مەشهەدانى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق دەستپێکرد.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









