بەپێی ڕێككەوتنەكەی هەرێم ودارایی عێراق ئەمساڵ دامەزراندن نیە وگرێبەستەكانیش ناكرێن بەهەمیشەیی

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەگوێرەی ئەو رێككەوتنەی كە لەنێوان هەردوو شاندی وەزارەتی دارایی هەرێم و وەزارەتی دارایی عێراق كراوە ئەو لیستەی كە بۆ مووچەی مانگی یەك ڕادەستی عێراق كراوە تا 31/12 هیچ گۆڕانكاریەكی تێدا ناكرێت، بەوجۆرەش ئەمساڵ هیچ دامەزراندنێكی نوێ نییە و گرێبەستەكانیش ناكرێنە هەمیشەیی.
بەپێی بەدواداچوونەكانی SNNبەگوێرەی ئەو ڕێككەوتنەی كە لە نێوان هەردوو شاندی وەزارەتی دارایی هەرێم و وەزارەتی دارایی عێراق كراوە، كۆتایی بە گرفتی لیستی مووچە هاتووە ئەو لیستەی ئێستا لای حكومەتی عێراقە بەشێوەی ئەلیكترۆنییە و دەستكاری ناكرێت لە زیاد و كەمكردنی ناوی فەرمانبەران.
ئاماژە بەوەشكراوە، مانگانە ئەو بڕە پارەیەی كە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەرخاندەكرێت لە نێوان 950 تا 960 ملیار دینار دەبێت، ئەوەش بەگوێرەی گۆڕانكاری لەسەرە مووچە و مۆڵەتی دایكایەتی و مۆڵەتی بێ مووچە ڕوودەدەن، ئەو بڕە پارەیەش تا 31/12/2025 بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوام دەبێت بەومەرجەی هەرێمی كوردستانیش دەستبكاتەوە بە هەناردەكردنەوەی نەوت و هەروەها ڕادەستكردنی لە %50ی داهاتی ناوخۆ بە وەزارەتی دارایی عێراق.
هەر لە بەدواداچوونەكانی SNNئەوەشهاتووە كە بۆ ئەمساڵ هیچ دامەزراندێنی نوێ لە داموودەزگاكانی حكومەتی هەرێم تۆمارناكرێن و هاوكات ئەو فەرمانبەرانەشی كە مووچەی مانگی یەك بە شێوەی گرێبەست وەردەگرن ئەوانیش ناكرێن بە هەمیشەیی، ئەوەش بەگوێرەی ئەو ڕێككەوتنەی كە لەنێوان شاندی دارایی هەریم و عێراق كراوە بۆ جیگیركردنی لیستی مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









